میدیا - دێلفت
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له‌شاری دێلفت له هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی و ده‌ستپێكی ساڵی نوێی2023 هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كانی كوردستان ده‌كات.
رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 29-1-2023 مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا، له‌شاری دێلفت له وڵاتی هه‌ڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌وی وه‌رزی و ده‌ستپێكی ساڵی نوێی2023ی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان به به‌شداری نوێنەری هه‌شت پارتی به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كات.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و ره‌وه‌ندی كورد له ئه‌وروپا و به‌هێزكردنی پێگه‌كه‌ی كرا، هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر زیاتر یه‌كریزی و یه‌كگوتاری هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان.