Print this page

سكرتێری گشتیی YNDKسەرەخۆشی لە هەڤاڵ (فاخیر نانەکەلى) دەکات

كانون2/يناير 06, 2023

میدیا - هەولێر :

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتى 5 / 1 / 2023 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە هەڤاڵ)فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستانYNDK) کرد، بەهۆى کۆچی دوایی خاتوو (سەعدیە مەولود تەها نانەکەلی)ى دایکى بەڕێزیانەوە.

 سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی بە بەڕێزیان و لە رێى بەڕێزیانەوە بە بەڕێز مام (عەبدوڵڵا عەلى تەها نانەکەلى سەید عوبێدى)ى باوکى بەڕێزیان و خوشک و برایەکانى و تەواوى بنەماڵەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بە بەڕێزیان و کەسوکارو تەواوى خانەوادەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە هەڤاڵ (فاخیر نانەکەلى) بەناوى خۆى و خانەوادەکەیانەوە خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.