ميديا - هەولێر:
سكرتێرى گشتیى YNDK ، بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایى لە خوشک و برایانى کریستیان دەکات و هیوا دەخوازێت ئەم جەژنانە ببنە مایەى خێرو خۆشى بۆ هەموو لایەک.
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، لە پەیامێکیدا بەبۆنەى سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایى لە سەرجەم خوشک و برایانى کریستیان لە کوردستان و تەواوى جیهان دەکات و هیواى خۆشبەختى و ئاسوودەییان بۆ دەخوازێت، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
خوشک و برایانى ئازيزو بەڕێزى کریستیان لە کوردستان و تەواوى جیهان ...
بە سڵاوو رێز و خۆشەویستى و بەههستێكی پڕ له شادى و كامهرانی، بەبۆنەى سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت) پڕ بەدڵ پیرۆزباییتان لێدهكهین و، لە یەزدانى مهزن دهپاڕێینهوه کەوا ئەم جەژنانە ببنە جەژنى خێرو خۆشى و ئاسوودەیى و خۆشبەختى بۆ هەموو لایەک.
هیڤیدارین ئەو بۆنانە ببنە هۆکارى سەرەتای كۆتاییهاتنی تەواوى ئەو دەربەدەرى و ناخۆشی و نەهامەتیانەی کەوا هێزە تاریکپەرستەکان بەسەر خوشک و برایانى کریستیانیان داهێنا، پێویستە لەم یادەدا هەموو لایەکمان بەیەکەوە کار بۆ چەسپاندنى ئاشتی و ئارامی و قوڵکردنەوى زیاترى گیانى پێکەوەژیان بکەین و، بەیەکدەنگ تیرۆرو توندو تیژى رەتبکەینەوە.
دووباره رێزو پیرۆزباییمان قبووڵ بفهرموون.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
٢٤ / ١٢ / ٢٠٢٢