میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ 14 / 12 / 2022، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی سیاسەتمەدار و تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان بەڕێز (کەریم سنجارى)-یان کردو هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەیاوەرى هەڤاڵ قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی سیاسەتمەدار و تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان بەڕێز (کەریم سنجارى)-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، لەبەرامبەردا بەڕێز کەریم سنجارى وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.