میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان عەبدوڵڵاى موهتەدى سکرتێرى گشتیی کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانی ئێران و عومەر ئیلیخانى زادە جێگرى سکرتێرى گشتیی کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانی ئێران کرد و، بەبۆنەى یەکگرتنەوەى کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانی ئێران، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
برای بەڕێز كاك عەبدوڵڵاى موهتەدى سکرتێرى گشتیی کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانی ئێران
براى بەڕێز کاک عومەر ئیلیخانى زادە جێگرى سکرتێرى گشتیی کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانی ئێران
سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەڕێزان؛ بەناوی خۆمان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی یەکگرتنەوەى هەردوو کۆمەڵە تێكۆشەرەكەتان (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوى هەڤاڵانى کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانی ئێران دەكەین و، هیڤیدارین یەکگرتنەوەى کۆمەڵە ببێتە فاكتەری پێشڤەچوون و خاڵی وەرچەرخان و سەركەوتنی زیاتر لەپێناو خزمەتكردن و سەرکەوتنى دۆزی رەوای گەلەكەمان.
بەڕێزان؛ یەکگرتنەوەى کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانی ئێران هەنگاوێکى بوێرانەو کارێکى نەتەوەیى و نیشتمانى مەزنە، بە چاوى رێزەوە لەو هەنگاوەتان دەڕوانین و بە بەرزى دەینرخێنین، یەکگرتنەوەى (کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانی ئێران) لەم کاتەدا کەوا كوردستان و رۆژهەڵاتی ناڤین بەشێوەیەكی گشتیی و بەتایبەت رۆژهەڵاتى كوردستان لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان و چاوەڕوانی هاتنەپێشی كۆمەڵێ ئەگەرو پێشهات و گۆڕانکارى مەزن دەكرێت، پێویستییەکى بابەتى و مێژوویى بوو، ئومێددەکەین یەکگرتنەوەى کۆمەڵە ببێتە فاکتەرێکى بەهێز بۆ یەكێتی و یەكدەنگی كوردان و سوودوەرگرتن لەگۆڕانکارییەکان، بێگومان باوەڕى نەگۆڕمان وایە کە یەکبوون و یەکدەنگیمان کاریگەرترین چەکمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەى پیلانى داگیرکەرانى کوردستان و دوژمن و ناحەزانمان، لەم رووەوە یەکگرتنەوەى کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانی ئێران بە چەکێکى کاریگەر دەزانین بۆ هەڵوەشاندنەوەو رووبەڕووبوونەوەى پیلانى دوژمنان و داگیرکەرانى کوردستان، بەباوەڕی ئێمە هەنگاوى دواى یەکگرتنەوەى کۆمەڵە، بۆ خورتکردنى خەبات و تێکۆشان بریتییە لە پێکهێنانى بەرەیەک بۆ هێزەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان و بەستنی كۆنگرەیەکی نەتەوەیی سەتاسەری، بۆیە پێویستە هەموو لایەكمان لەپێناو ئەم ئامانجەدا تێبكۆشین.
لەكۆتاییدا؛ دووبارە هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین و، سڵاو لە خەبات و بەرخودانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین و بەچاوی رێزەوە لێی دەڕوانین و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان ... لەگەڵ سڵاوو رێزى دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK