ئاژانسهكان
لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، راپۆرتێکی لەسەر گرژییەکانی نێو خۆپیشاندانەکانی سەرەتاى ئەم مانگەى عێراق بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی شەش پارێزگا لە کارەکانیان دووردەخرێنەوە.
لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراق فەرمانی دەرنەکردوە کە تەقە لە خۆپیشاندەران بکرێت و چەند بەرپرسێکی ئەمنیش دەدرێنە دادگا.
هاوکات لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوایین ئاماری قوربانییەکانی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، ١٠٧ هاوڵاتی سڤیل کوژراون سێ هەزار و ٤٥٨ کەس برینداربوون، لەکاتێکدا ٣٦٣ ئەندامی هێزەکانی ئەمنییەکان برینداربوون و چوار ئەندامیان لێ کوژراون.
لەسەرەتای ئەم مانگەوە، خۆپیشاندان بەغداو چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراقى گرتەوە و تیایدا خۆپیشاندەران داوای ماف و خزمەتگوزارییەکان و دادگاییکردنی گەندەڵکارانیان دەکرد.
سهرچاوه: مالپهری زهمهن