باخچەلى و نەخشەى داتاشراوى تورکیا لەژێر پێیەکانمدان.... نووسینى : غەفوور مەخموورى*

آذار/مارس 11, 2021

بەرپرسان و دەسەڵاتدارانى تورکیا بە بەردەوامى دژى کوردن و بە بۆنە و بێبۆنە سوکایەتى بە کوردو کوردستان دەکەن و ناوە ناوە شەکر دەشکێنن و قسەى نابەجێ بەرامبەر بە کورد دەکەن و, دژى هەر پێشڤەچوونێکى کوردستانن و بە بچوکترین جولەى کورد دەکەونەخۆ و هێرش دەکەنە سەر کوردستان.
  هاتنى قەداسەتى پاپاى ڤاتیکان بۆ کورردستان ؛ رووداوێکى گرنگ بوو، کوردستانیان بە دەسەڵات و گەلەوە بە ئەرکى میواندارى رابوون و نموونەیەکى زیندوو و جوانیان نیشانى هەموو جیهاندا، بێگومان ئەمەش وایکردووە دەسەڵاتدارانى تورکیا لەرێگەى سەرنجدانى پولێکى پۆستە کە بۆ پێشوازى قەداسەتى پاپا پێشنیارکراوە، هێرش بکەنە سەر کوردستان و سوکایەتى بە پیرۆزییەکانى کوردستان بکەن.
  کەسێکى شۆڤێنى وەکو دەوڵەت باخچەلى شەکرى شکاندووەو وتوویەتى (نەخشەى کوردستان لەژێر پێمدایە)، باخچەلى و دەسەڵاتدارانى تورکیا دەبێ ئەو راستییانە باش بزانن کە تورکیا پێشتر بوونى نەبووە و ئەوان دانیشتووى رەسەنى ناوچەکەمان نین و قەرەجى ئاسیاى ناوەڕاستن و بوونەتە میوانێکى رەزا قەرسى ئەو ناوچەیە و، ئەوان بە شەڕو شۆڕو داگیرکردنى خاکى گەلانى ناوچەکەو لەسەر حسابى خاکى کورد و گەلانى دیکە تورکیایان دروستکردووە، کەواتە تورکیا وڵاتێکى داتاشراوە، هەر شتێکى داتاشراویش قابیلى هەڵوەشانەوەیە، باکوورى کوردستان کەوا بە تورکیا لکێنراوە، بە خاک و خەڵکەوە بەشێک نەبووەو بەشێکیش نابێت لە تورکیا و بەزۆر بە تورکیاى داتاشراوەوە لکێنراوە، پێویستە دەسەڵاتدارانى تورکیا ئەو راستییەش بزانن ؛ کەوا کورد گەل و دانیشتووى رەسەنى ئەو ناوچەیەن و، کورد رۆڵى سەرەکییان هەبووە لە بنیاتنانى شارستانییەتى میزۆپۆتامیاو ناوچەکە، کورد لە ئەزەلەوە لەسەر خاکى خۆى (خاکى کوردستان) ژیاوە و، خاکى گەلانى دیکەیان داگیرنەکردووە، وەک ئەوەى کەوا تورکیا خاکى کوردستانى داگیرکردووە.
  لێرەوە زۆر بە راشکاوى بە باخچەلى و بەرپرس و دەسەڵاتدارانى تورکیا دەڵێم راستییە مێژووییەکان بە ئێوە ناشێوێنرێن، هەروەها لێرەوە بە باخچەلى دەڵێم : (باخچەلى تۆ و نەخشەى داتاشراوى تورکیا لەژێر پێیەکانمدان.).
 
 *سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK