له ده‌رگه‌یه‌كى بچووكى باڵه‌خانه‌كه و به په‌یژه‌یه‌كى ئاسایی‌دا بۆ نهۆمى دووه‌م سه‌رده‌كه‌ویت، نزیكه‌ى 10 له ژن و پیاو، كچان و كوڕان له به‌رده‌گه‌ى ژوورى سه‌نته‌ره‌كه‌دا وه‌ستاون و چاوه‌ڕوانى خاوه‌ن نووسینگه ده‌كه‌ن ده‌رگه‌ى سه‌نته‌ره‌كه‌ى بكاته‌وه و فۆڕمى تایبه‌ت به داواكارى هاوسه‌رگیرى پڕ بكه‌نه‌وه.
"ساڵێك پێش ئێسته فۆڕمم پڕ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا كه‌سێكى گونجاوم بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه"، پیاوێكى ته‌مه‌ن 50 ساڵ واى گوت، كه له پاڵ ژن و پیاوه‌كانى به‌ر ده‌رگه‌ى سه‌نته‌ره‌كه له چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى خاوه‌نى نووسینگه‌كه بوون.
سه‌نته‌رى په‌یمان بۆ هاوسه‌رگیرى له ساڵى 2008 و به مۆڵه‌تى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته‌وه، ژنان و پیاوان، كچان و كوڕان خۆیان له‌و سه‌نته‌ره‌دا ناونووس ده‌كه‌ن و ئه‌ركى سه‌نته‌ره‌كه په‌یداكردنى هاوسه‌رێكه بۆیان.
(ه. پ) ئافره‌تێكى كوردى ته‌مه‌ن 36 ساڵ، پێش ماوه‌یه‌ك له نه‌رویجه‌وه بۆ كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و پیشه‌ى فه‌رمانبه‌ره، به‌ر له 4 ساڵ له هاوسه‌ره‌كه‌ى جیا بووه‌ته‌وه و ئێسته ده‌یه‌وێ له‌و سه‌نته‌ره‌دا خۆى ناونووس بكات به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى هاوسه‌رێكى تر.
هه‌ر له‌به‌ر ده‌رگه‌ى سه‌نته‌ره‌كه و پێش هاتنى خاوه‌نى نووسینگه‌كه، یه‌كێك له‌و پیاوانه‌ى بۆ هه‌مان مه‌به‌ست رووى له سه‌نته‌ره‌كه كردووه، داواى هاوسه‌رگیرى له (ه. پ) كردووه، به‌ڵام ئه‌و ره‌تى كردووه‌ته‌وه و به شیاوى خۆى نه‌زانیوه.
ئه‌وانه‌ى له‌و سه‌نته‌ره‌دا و به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى هاوسه‌رێك خۆیان ناونووس ده‌كه‌ن، جگه له ژنان و پیاوانى كوردستان، كه‌سانى بیانیشیان تێدایه یان ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاواره و په‌ناهه‌نده‌ى كوردستان بوون و ده‌یانه‌وێ هاوسه‌رێك په‌یدا بكه‌ن، هه‌روه‌ك له شاره‌كانى تر‌ى كوردستانیشه‌وه روو له سه‌نته‌ره‌كه‌ى سلێمانى ده‌كه‌ن.
"ئه‌و هاوسه‌ره‌ى ده‌یخوازم، ده‌مه‌وێ كچ بێت و شووى نه‌كردبێت، له دایكبووى 1990 بێت، به‌ڵام جوان بێت، هه‌ر جلێك له‌به‌ر بكات كێشه‌م نییه"، ئه‌وه داواكارى (ح. ع)ى ته‌مه‌ن 35 ساڵ بوو، پیاوێكه له شارى كه‌ركووكه‌وه هاتووه، پاش ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى مردووه و ئێسته هاوسه‌رێكى تردا ده‌گه‌ڕێت. به خاوه‌نى نووسینگه‌كه ده‌ڵێ، "پاره، ئۆتۆمبێل و خانووم هه‌یه"، خاوه‌ن نووسینگه‌كه سه‌رقاڵى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى زانیارییه‌كانى داواكاره‌كه‌یه و ئه‌ویش به‌رده‌وام دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، "كچه‌كه جوان بێت".
به‌گوته‌ى خاوه‌نى سه‌نته‌رى په‌یمان بۆ هاوسه‌رگیرى، له‌وه‌ته‌ى دامه‌زراندنى سه‌نته‌ره‌كه‌یانه‌وه هه‌زار و 550 كه‌س فۆڕمى تایبه‌ت به هاوسه‌رگیرییان پڕ كردووه‌ته‌وه.
فایه‌ق حه‌مه سوورى خاوه‌نى نووسینگه، كه به "مامۆستا" بانگ ده‌كرێت، به "وشه" ده‌ڵێ، "ئه‌وانه‌ى فۆڕمیان پڕ كردووه‌ته‌وه، به‌شى زۆریان كچ و كوڕن و هێشتا هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه، ئه‌وانى تر ئه‌و ژن و پیاوانه‌ن پێشتر هاوسه‌رگیرییان كردووه و جیا بوونه‌ته‌وه یان هاوسه‌ره‌كانیان مردووه".
به‌پێى ئه‌و داتایانه‌ى خاوه‌نى نووسینگه‌كه بۆ "وشه"ى خسته روو، 700 له داواكاره‌كان له‌و كچ و كوڕانه‌ن هێشتا هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه، به‌ڵام 440 له داواكاره‌كان پێشتر هاوسه‌رگیرییان كردووه، هه‌روه‌ك 45 له داواكاره‌كان به "خوێندكار و ده‌ستكورت" تۆمار كراون، له‌پاڵ ئه‌وانیشدا 25 داواكارى له كچان و كوڕانى خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و 65 داواكارى له‌و كوردانه‌ى له هه‌نده‌ران ده‌ژین و شه‌ش داواكاریش خه‌ڵكى سووریا‌ن.
جگه له بارى كۆمه‌ڵایه‌تى، ئابوورى و خوێنده‌وارى، له تۆمارى فۆڕمى داواكارییه‌كانى سه‌نته‌ره‌كه‌ى هاوسه‌رگیریدا، ته‌مه‌ن به یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كان داده‌نرێت.
حه‌مه سوور ئاماژه‌ى دا، "بچووكترین ته‌مه‌نى كچێك كه فۆڕمى هاوسه‌رگیرى پڕ كردووه‌ته‌وه له دایكبووانى 1998 ده‌گرێته‌وه و به‌رزترین ته‌مه‌نیش له ئافره‌تاندا له‌دایكبووى ساڵى 1963یه. ئه‌وانه‌ى فۆڕم پڕ ده‌كه‌نه‌وه، له پله‌دارانى سه‌ربازى، مامۆستاى ئاینى و كچانى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى تێدایه".
ته‌نگژه‌ى دارایى له هه‌رێمى كوردستاندا كاریگه‌رى له‌سه‌ر داكشانى ژماره‌كانى هاوسه‌رگیرى له نێوان كوڕان و كچانى كوردستاندا دروست ده‌كات، به‌ڵام پێ ده‌چێت هاتنى به لێشاوى ئاواره‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق و په‌نابه‌رانى سووریایى، سه‌نته‌ره‌كانى هاوسه‌رگیرى به‌گه‌ڕ خستبێته‌وه.
"ئێسته خه‌ڵكى زیاتر داواى ژن و كچى عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن، چونكه ژن و كچى عه‌ره‌ب خه‌رجییان كه‌مه و له رووى سێكسیشه‌وه به‌هێزترن، ئه‌و پیاوانه‌ى داواى كچ و ژنى عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن زۆرینه‌یان ژنیان هه‌یه"، فایه‌ق حه‌مه سوور خاوه‌نى سه‌نته‌ره‌كه واى گوت.
داواكاریى زۆرى ئه‌و پیاوانه‌ى له سه‌نته‌ره‌كه‌ى سلێمانى فۆڕمى هاوسه‌رگیرى پڕ ده‌كه‌نه‌وه بۆ خواستنى كچ و ژنى عه‌ره‌ب، واى له خاوه‌نى سه‌نته‌ره‌كه كردووه بیر له سه‌ردانكردنى ئاواره‌كان بكاته‌وه و ناو و زانیاریی ئه‌و كچ و ژنانه تۆمار بكات كه ده‌یانه‌وێ هاوسه‌رگیرى بكه‌ن.
سه‌رچاوه: وشه/ سلێمانى- هۆشیار عه‌لى