مه‌كته‌بی سیاسی YNDK ساڵیادی دامه‌زراندنی PAK پیرۆز ده‌كات

میدیا- هه‌ولێر

مه‌كته‌بی سیاسی YNDK به‌بۆنه‌ی (31)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی ئازادیی كورستانPAK په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشڤچوونی زیاتر له‌كاره‌كانیان بۆ ده‌خوازێت.

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز پارتی ئازادیی کوردستانPAK

بابەت / په‌یامی پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی (31)ه‌‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارته‌كه‌تان (پارتی ئازادیی کوردستان) بەناوی خۆمان ‌و تەواوی ئەندام ‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایيتان ئاڕاستە دەكەین ‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشچوونی پارته‌كه‌تان.

بەڕێزان: پارتی ئازادیی کوردستانPAK لەماوەی (31)ساڵ تەمەنی خەبات و تێكۆشانی وەك لایەنێك توانیویەتی كەسانی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێز لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە، ئەمەش وایكردووە پارته‌كه‌تان كاریگەر بێت و جێ په‌نجه‌ی له‌گۆڕه‌پانی خه‌بات لە رۆژهەڵاتی كوردستان  و به‌شه‌كانی دیكه‌ی وڵات دیار بێت، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان و هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی كوردستان، لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر  زیاتر   توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان .

        هەر سەركەوتوو بن . لەگەڵ رێزماندا.

 

 

مه‌كته‌بی سیاسی

یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK