مه‌كته‌بی سیاسیYNDK پیرۆزبایی له‌ حزبی شیوعی كوردستان و عێراق ده‌كات

   میدیا- هه‌ولێر

  مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ به‌بۆنه‌ی (88)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی كوردستان و حزبی شیوعی عێراق، په‌یامێك ئاڕاسته‌ی مەکتەبى سیاسی هه‌ردوو حزب ده‌كات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یە:

 

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان و عێراق

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

    بەبۆنەی (88)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی كوردستان و حزبی شیوعی عێراق بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK ، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان: حزبی شیوعی كوردستان و عێراق  لە ماوەی تەمەنی دوور و درێژی خەبات و تێكۆشانیان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق، كاریگەر بوونه‌ لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان و عێراق جێ‌ پەنجەیان لە خەبات و به‌رخۆدان دژی داگیركەران و دوژمنان هەبووەو هەموو كات خەباتیان كردووە بۆ بەشمەینەت و مافخوراوان و چینی كرێكاران و هەژاران، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانه‌ بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان.

لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر  زیاتر   توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكان .

 

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

                                                                         

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

31/3/2022