ساڵێک لەمەوبەر گرێتا سەنبێرگ، مێرمنداڵیکی تەمەن 16 ساڵی سویدی بە تەنها بە هەڵگرتنی دروشمی ژینگەیی، وانەکانی خویندنگەی جێدەهێشت و لەسەر شەقامەکانی ستۆکهۆڵم نارەزایی دژی گەرمبونی زەوی و گۆڕانی کەشوهەوا دەردەبڕی، ئەمساڵیش وەک یەکێک لە گەنجترین چالاکوانەکان لە بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان وتارێکی چوار خولەکی مشتومڕاوی بۆ سەرۆکەکانی جیهان خوێندەوە.
هەرزو، لە میدیاکانی جیهاندا، شێوازی وتاردانی سەنبێرگ باسی لێوەکرا و بە"نواندن و دەستکرد" باسی لێوەدەکرا، تەنانەت بەهۆی راکێشانی پەنجەی تۆمەت لەلایەن سەنبێرگەوە بۆ سەرۆکی وڵاتانی زلهێز، هەرزو لەلایەن خودی سەرۆکەکانەوە وڵامدرایەوە و خۆی و سەرنجەکانی پشتگوێخرا.