سکرتێرى گشتیى YNDK سەردانى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى دەکات

تموز/يوليو 27, 2021
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٧ / ٧ / ٢٠٢١، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى باڵاى YNDK سەردانی وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى-یان كردو، سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستان و زیاتر قوڵکردنەوەى گیانی پێکەوەژیانى نەتەوەو ئایینەکانى کوردستان و چەند پرسێكی دیكە گفتوگۆیانكرد كرد .
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری شاندێكی باڵای YNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و د. عەبدوڵڵا عەدۆ و قەهار تاهیر ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و شاکر هاشم ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتیی YNDK)، سەردانی وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى-یان كردو بەگەرمی لەلایەن بەڕێز (د. پشتیوان سادق وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى هەرێمى کوردستان و بەڕێوەبەرو کارمەندانى نووسینگەى وەزیر)ەوە پێشوازییان لێكرا و، لەدیدارێکى برایانەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و چەند پرسێکى دیکە كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا جەختکرایەوە سەر زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیانى نەتەوەو ئایینەکانى کوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان