- جه‌ماوه‌ری وڵاتپارێزی كوردستان ...
- پارت و لایه‌نە سیاسییەکانى کوردستان ...
- رێكخراوه‌كانی كۆمەڵگەى مەدەنى ...
دوای له‌شكركێشی توركیا بۆ باشوور و رۆژئاوای كوردستان و داگیركردن و تاڵانكردنی شار و شارۆچكه‌كان و جینۆسایدکرنى هاوڵاتییانی سڤیل، چه‌ند رۆژێكه سوپای داگیركه‌ری توركیا له باشووری كوردستان جگه له وێرانكردن و چۆڵكردنی گونده‌كانی سه‌ر سنوور، ده‌ستیكردووه به وێرانکردنى ژینگەى کوردستان و بڕینه‌وه‌ی دارودره‌خت و سه‌وزایی باشووری كوردستان، وه‌كو ئه‌وه‌ی له رۆژئاوای كوردستان له‌شاری عفرین كردی كه له‌وێش ده‌ستیكرد به وێرانكردنى شوێنەوارە مێژووییەکان و سوتاندن و بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان و هه‌ڵته‌كاندنی هه‌زاران دار زه‌یتوون كه به‌شێك بوون و له ژینگەى کوردستان و سەرچاوەى داهات و بژێوی هاوڵاتییان.
ئامانجى تورکیا لە له‌شكركێشی و وێرانكردن و تێكدانی ژینگه‌ی سه‌وزی كوردستان، فراوانكردنی بازنەى داگیركردنی كوردستان و، هەوڵدانییەتى بۆ له‌باربردن و رووخاندنی هه‌ردوو ئه‌زموونی باشوور و رۆژئاوای كوردستان، توركیا ده‌یه‌وێ كوردستان بخاته ژێر قه‌له‌مڕه‌وی خۆی و داگیرى بكات و سوپای خۆی تێدا جێگیر بكات، به‌رپرسانی توركیا نایشارنه‌وه ئه‌وه‌ی له عفرین كردوویانه له‌باشووری كوردستانیش ده‌یكه‌ن، به‌پێی ئه‌زمونه‌كانیش تورکیا بچێته هه‌ر شوێنی جێی ناهێلێێ بۆ نمونه کاتى خۆى ئەسکەندەرۆنەى داگیرکردو تا ئێستاش دەستبەردارى نەبوو، لهحهفتاكانهوه چۆته ناو به‌شێك له قوبرس و نه‌كشاوه‌ته‌وه، توركيا بە درێژایى مێژوو هه‌موو كات دژی كیان و ده‌ستكه‌وتی كورد وه‌ستاوه‌ته‌وه.
ئێمه له‌یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی كوردستان و شههیدكردن و ده‌ربه‌ده‌ركردنی هاوڵاتییانى سڤیل و وێرانکردنى ژینگەى کوردستان و بڕینه‌وه‌ی دارودره‌خت و سه‌وزایی خاكی كوردستان بە توندى ئیدانه و مه‌حكوم ده‌كه‌ین و، داوا له سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییەكان و پەرلەمان و حکومەتى کوردستان ده‌كه‌ین، د‌رك به‌و مه‌ترسیه گه‌ورەیه‌ی هێرش و په‌لاماره‌كانی سوپاسی توركیا بۆ سەر كوردستان بكه‌ن و له‌رێگه‌ی رێكخراوە نێودەوڵەتییەکان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌وڵه‌ته بڕیار به‌ده‌سته‌كانی جیهان، ئه‌و سنوور به‌زاندن و هێرش و په‌لامار و وێرانكارییه‌ی توركیا بوه‌ستێنن و، كارێکى وابکەن کە تورکیا خاكی باشوور و رۆژئاوای كوردستان به‌جێبهێلێت و كۆتایی به‌داگیركاری توركیا بهێنرێت.
- مردن و رووره‌شی بۆ دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.
- بێته دی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و یه‌كگرتوو دیموكرات.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
3/ 6/2021 هه‌ولێر- باشووری كوردستان