سکرتێرى گشتیى YNDK سەردانى حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان دەکات

حزيران/يونيو 01, 2021
سکرتێرى گشتیى YNDK سەردانى حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان دەکات
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١ / ٦ / ٢٠٢١، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى باڵاى YNDK سەردانی حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان-یان كردو، سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستان و ئێراق و پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و چەند پرسێكی دیكە گفتوگۆیانكرد كرد .
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری شاندێكی باڵای YNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. عەبدوڵڵا عەدۆ و قەهار تاهیر ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و شاکر هاشم ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتیی YNDK)، سەردانی بارەگای سەرکردایەتیى حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان-یان لە شاری هەولێر كردو بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێرى گشتیى حزب و گۆران جەلال و دڵزار عەبدوڵڵا ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و کاکەڕەش رەسووڵ ئەندامى ئەنجوومەنى گشتى)ەوە پێشوازییان لێكرا و، لەدیدارێکى برایانەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕا بوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن.
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا چاكسازییەکى ریشەیی و رێگرتن لە ناشەفافی و گەندەڵی و كۆتاییهێنان بە لێبڕینى موچە و یاریكردن بە قوتی فەرمانبەران و هاوڵاتیان جەختى لێكرایەوەو هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەى کەوا پێویستە کوردستان ببێتە خاوەن سیستەمیکى شەفاف و مۆدێرن بۆ بەڕێوەبردنى وڵات.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.