سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان دەكات

میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠ / ٥ / ٢٠٢١، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە كوردستان كردو، له‌دیداره‌كه‌دا باسيان له‌ره‌وشی سیاسی کوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK له‌ شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵ قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK ، پێشوازیكرد لە بەڕێز (جەودەت نەجار سەرۆکى کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق کرا و, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە كە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا, لەم بارەیە سكرتێری گشتیی YNDK وتى : (مانەوەو پێشڤەچوون و سەرکەوتنمان بەندە بە یەکڕیزى و یەکدەنگى و هاوهەڵوێستیمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان لەم پێناوەدا کاربکەین، بۆئەمەش پێویستیمان بە مامەڵەیەکى تەندروست و یەکسانە لەگەڵ یەکتردا، هەر کارێکى دیکەى بەدەر لەمە کات بەفیڕۆدان و خۆخافڵاندنە.).
هەر لە دیدارەكەدا سەرۆكی كۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستەكانی YNDK سەبارەت بەپرسە نیشتمانییەكان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان