پەیامى هاوخه‌می مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی خواڵێخۆشبێت (غەزالە عەبدوڵڵا رەسووڵ سارمەمی) کە دەکاتە مامۆژنی كاك غه‌فوور مه‌خمووری و دایکی به‌ڕێزان شەفیع و بەدیع و ئیدریس

تشرين2/نوفمبر 07, 2020

بەڕێزان خانەوادە و كه‌سوكاری خواڵێخۆشبێت (غەزالە عەبدوڵڵا رەسووڵ سارمەمی)

 

  سڵاو و رێز ....

  بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خواڵێخۆشبێت (غەزالە عەبدوڵڵا رەسووڵ سارمەمی)مان پێگه‌یشت، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامان و پێشمه‌رگه‌كانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە بەڕێزەكەتان و تەواوى خزمان دەكەین و خۆمان بەهاوبه‌شی خەمتان دەزانین، لە یەزدانی مەزن نزا ده‌كه‌ین دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش به‌ به‌هه‌شتی خۆی شاد بكات....انا لله وانا الیه راجعون.

 

 

مه‌كته‌بی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

7-11-2020