شاندێكی YNDK سەردانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكات

كانون2/يناير 06, 2020

میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDKK، سه‌ردانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، ویڕای سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 2:30 ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكەوتی 6/1/2020، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و فاخر نانه‌كه‌لی و جه‌لال سمایل كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییكان) سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانیان له‌شاری هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( مامۆستا سه‌لاحه‌ددین محمد بهاءالدین ئه‌مینداری گشتیی و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ) پێشوازیكران، شاندی YNDK پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانیان له ‌ئه‌مینداری گشتی و ئه‌ندامانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد و به‌م بۆنه‌وه‌یه‌وه‌ په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌كردن، هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه‌ باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و كێشەكانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.