سه‌رچاوه مالپه‌ری نه‌وا
هوشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه رایگه‌یاند، یاساكه دژی حزبه بچوك و كاندیده سه‌ربه‌خۆكان ده‌بێت.
له تویتێكدا هوشیار زێباری نووسیویه‌تی "به پێچه‌وانه‌ی نیه‌تپاكیی یاسادانه‌ران و خۆپیشانده‌رانی عێراق، ئه‌و یاسا نوێیه بۆ هه‌ڵبژاردن داندراوه، هه‌لی سه‌ركه‌وتنی حزبه بچوكه‌كان و كاندیده سه‌ربه‌خۆكان له‌بار ده‌بات".
پێشتر به هۆی ناكۆكی له سه‌ر ماده‌كانی 15 و 16 چه‌ند جارێك ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه دواكه‌وتبوو، كورد و به‌شێك له لایه‌نه سونه‌كان دژی ئه‌و دوو ماده‌يه بوون و رۆژی سێ شه‌ممه له كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه زۆرینه‌ی فراكسیۆنه كوردیه‌كان وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشت.
به گوێره‌ی ماده‌ی 15، له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، هه‌ر پارێزگایه‌ك له چه‌ند بازنه‌یه‌كی جیاواز پێكدێت، له‌مباره‌یه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق زانیاری له‌سه‌ر ڕێژه‌ی دانیشتوانی پارێزگاكان ده‌داته كۆمسیۆن و خۆكاندیدكردنیش له‌سه‌ر ئاستی تاكه كه‌سی ده‌بێت.