Print this page

هەدەپە: دەبێت توركیا كۆتایی بە لەشكركێشییەكانی بهێنێت

تشرين2/نوفمبر 08, 2019

ئاژانسه‌كان

كەمێك پێش ئێستا، گونای كوبلای، وتەبێژی هەدەپە لە ئەنقەرە رایگەیاند،"پێویستە توركیا كۆتایی بە لەشكركێشییەكانی لە سوریا بهێنێت".

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، گونای كوبلای، وتەبێژی هەدەپە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا، بەیاننامەیەكی هەدەپەی لەسەر دۆخی رۆژئاڤای كوردستان و لەشكركێشییەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا خوێندەوە.

وتەبێژی هەدەپە رایگەیاند،"پێویستە توركیا كۆتایی بە لەشكركێشییەكانی لە سوریا بهێنێت و چیتر بەناوی پاراستنی ئاسایشی خۆیەوە هاوڵاتیانی كورد لەو ناوچانەی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا ماڵوێران نەكات".

راشیگەیاند،"دەبێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، لێكۆڵینەوە لەو تاوانانە بكەن كە توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا لە ناوچەكانی رۆژئاڤای كوردستان ئەنجامیانداوە".

سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری خه‌ندان