سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە كۆنسڵی گشتیی فەلەستین دەكات

تشرين2/نوفمبر 03, 2019

میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣ / ١١ / ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە كۆنسڵی گشتیی فەلەستین لە كوردستان كردو، له‌دیداره‌كه‌دا باسيان له‌ره‌وشی سیاسی کوردستان و ناوچه‌كه‌و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK له‌ شاری هەولێر پێشوازیكرد لە بەڕێز (باڵیۆز نەزمی حەزوری كۆنسڵی گشتیی فەلەستین) و، لەدیدارەكەدا باس له‌ ره‌وشی سیاسی و گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسییە‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و، چۆنیه‌تی سوود وه‌رگرتن له‌و گۆڕانكاری و پێشهاتانه‌ كرا، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا سکرتێرى گشتیى YNDK گلەیى لە کۆنسڵى گشتیى فەلەستین کرد کەوا چەند لایەنێکى فەلەستینى پشتیوانى خۆیان بۆ تورکیا لە هێرشکردنە سەر رۆژئاواى کوردستان راگەیاندووە، کۆنسڵى گشتیى فەلەستین وتى ئەوانە نوێنەرایەتى بیروڕاى فەرمى فەلەستین ناکەن و ئاشکران کە ئەوانە کێن، هەروەها وتى بیروڕاى فەرمى فەلەستین ئەوەیە کە لە راگەیاندنى کۆتایى کۆبوونەوەى کۆمکارى وڵاتانى عەرەب هاتووە.
له‌دوا ته‌وه‌ری دیداره‌كه‌شدا باس لە پەیوەندی نێوان هەردوو لا و چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای هەردوو گەلى كوردستان و فەلەستین كراو، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە و پێشخستنیان.