ئاژانسهكان
كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ نوێترین ئاماری كوژراو و برینداری خۆپیشاندانەكانی عیراق بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە 12 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.
فەیسەڵ عەبدوڵڵا، ئەندامی كۆسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە لێدوانێ:ی بۆ میدیا عیراقییەكان ڕایگەیاند، كە بەپێی دواین ئامار لە خۆپیشاندانەكاندا لە 1ی مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا زیاتر لە 260 كەس كوژراون و 12 هەزار كەسیش بریندار بوون.
ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە نزیكەی 100 باڵەخانەی حكومی و بارەگای حزبە سیاسییەكان سووتاون.
جەختیشی كردۆتەوە، كە كۆمسیۆنەكەیان بە ئاستەم توانیویەتی زانیاری بەدەست بهێنێت لەڕێگەی گروپەكانی چاودێری خۆیەوە، كە لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق جگە لە هەرێمی كوردستان بڵاوبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ هیچ یارمەتییەكیان نەداون بە پێدانی زانیاری و دەشڵێت: “ئامانج لە بڵاوكردنەوەی ئامارەكە دانانی ئاستێكە بۆ توندوتیژییەكان و قوربانییەكان، كە بە دەمانچە”.
سهرچاوه: خەڵك- بەشی هەواڵ