فەرمانی گرتن بۆ 60 بەرپرسی باڵا دەرچوو

تشرين2/نوفمبر 02, 2019

ئاژانسه‌كان

لە بەیاننامەیەكدا دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاندووە، لە ناو ئەو بەرپرسانەی فەرمانی گرتن و دادگایی كردنیان بۆ دەركراوە وەزیرێك و پێنج پەرلەمانتاری ئێستا و دوو وەزیری پێشووش هەن.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، 38 ئەندامی ئێستا و پێشووی ئەنجومەنی پارێزگاكان و پارێزگارێك و دوو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ئێستا و شەش بەڕێوبەری گشتی و بریكارێكی وەزیر و چەندین بەرپرسی تر دەرچوون.


لەسەرەتای مانگی ئۆكتۆبەرەوە خۆپیشاندان لە بەشێك لە شارەكانی عێراق دەستیپێكرد، كه‌ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی یەكێكە لە داواكاریەكانی خۆپیشاندەرانه‌.

سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری نه‌ته‌وه‌