سكرتێری گشتیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن پیرۆز دەكات

تشرين2/نوفمبر 01, 2019

میدیا – هەولێر :

غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پرۆزبایى ئاستەى بەڕێز رۆمیۆهەکارى سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن کرد و بەبۆنەى ٤٣ چل و سییەمین ساڵیادى دامەزراندنى حزبەکەیانەوە پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:

بۆ برای بەڕێزو خۆشەویستمان كاك رۆمیۆ هەكاری سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن

سڵاوێكی گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەبۆنەی (43) چل و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان (حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و بەڕێزان لە سەركردایەتی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لە پێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی پرسی رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی مافی رەوای تەواوی پێكهاتەكانی كوردستان، بێگومان ئەمەش بە هاوكاری و كاركردنی هەموو لایەكمان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی كوردستان دەبێت، لەبەرئەوەی سەربەخۆیی كوردستان زامنی وەدەستهێنان و پاراستنی مافە نەتەوەییەكانی هەموو نەتەوەكانی كوردستانە .

لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتوو بن.

برای دڵسۆزتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
31 / 10 / 2019