شەڕی نێوان سوپای توركیا و هەسەدە بەردەوامە

تشرين2/نوفمبر 01, 2019

ئاژانسه‌كان

سوپای توركیا لە هێرشەكانی بەردەوامە و هێزەكانی سوریای دیموكراتیش بەرەنگارییان بونەتەوە.

ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكردەوە، سەرەڕای ئەوەی لە ئێستا دا ئاگربەست لە ئارادایە، بەڵام سوپای توركیا بەردەوامە لە پێشێلكردنی ئاگربەستەكە و ئەمڕۆ هەینی هێرشێكی توندیان كردەسەر گوندی ئینەگل هاوای لە ناوچەی زرگانیی سەرێكانی.

ئاشكراشیكرد، شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات لێیان هاتوونەتە دەست و وەڵامێكی تونیان داوەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر قوربانیان شەڕەكە ئاشكرا نەكراوە.

سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری خەڵك-بەشی هەواڵ