دوو شاری کوردستان دەچنە لیستى شارە داهێنەرەکانى جیهانەوە

تشرين2/نوفمبر 01, 2019

ئاژانسه‌كان

پێنجشەممە رێکەوتی 2019/10/31 لە ئاهەنگى رۆژى شارە جیهانییەکاندا، رێکخراوى یۆنیسکۆ-ی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان شارى سنە –ى رۆژهەڵاتی کوردستانی وەک شارێکى داهێنەر لە بواری میوزیک و شارى سلێمانیشی وەک شارێکى داهێنەر لەبواری ئەدەبدا خستە لیستى 66 شارە داهێنەرەکەی جیهانەوە.

 

بەگوێرەی بڕیارەکەی یونیسکۆ-ش هەردوو شارەکە بوون بە ئەندامى تۆڕى جیهانى 246 شارى داهێنەر لە لیستی یونیسکۆدا.

 

بەو بۆنەیەشەوە لە نووسراوێکدا هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى پیرۆزبایی خۆى ئاڕاستەى بەهمەن مورادنیا، پارێزگارى سنە و هاووڵاتیانى ئەو شارە کردووە.

سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری نه‌ته‌وه‌