سكرتێری گشتیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن پیرۆز دەكات

تشرين2/نوفمبر 01, 2019

میدیا _ هەولێر:

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٣١ / ١٠ / ٢٠١٩، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بارەگاى سەرکردایەتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن-یان كردو، ٤٣ ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پیرۆزكردن و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بە یاوەرى هەڤاڵان (قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK ، سەردانی بارەگای سەركردایەتی حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن BNDP یان لە شارۆچكەی عەنكاوە كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان رۆمیۆ هەكاری سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی BNDP پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK بەبۆنەی ٤٣ ەمین ساڵیادی دامەزراندنی BNDP پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان سكرتێری گشتیی و سەركردایەتی BNDP راگەیاندو هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردن و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن، لەبەرامبەردا سكرتێری گشتیی BNDP سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی YNDK ی كردو، دواتر باس لە پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولاو چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.