كوردانی ئه‌رمینیا خۆپیشاندان بۆ رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ن

تشرين1/أكتوير 27, 2019

ئاژانسه‌كان

بە‌مە‌بە‌ستی شە‌رمە‌زاركردنی ھێرشە‌كانی سوپای توركیا بۆ سە‌ر رۆژئاوای كوردستان رۆژی ھە‌ینی ٢٠١٩/١٠/٢٥ژمارە‌یە‌كی زۆر لە‌خوێندكارانی كوردو كوردانی ئە‌رمینیا بە‌بە‌شداری ژمارە‌یە‌ك لە‌ھاوڵاتیانی ئە‌رمە‌ن لە‌یە‌ریڤانی پایتە‌ختی ئە‌رمینیاو لە‌بە‌ردە‌م نووسینگە‌ی نە‌تە‌وە‌یە‌كگرتووە‌كان لە‌و ووڵاتە‌ خۆپیشاندانێكیان رێكخست.

خۆپیشاندانە‌كە‌ لە‌لایە‌ن رێكخراوی دۆستایە‌تی كورد و ئە‌رمە‌ن بە‌ ھە‌ماھە‌نگی لە‌گە‌ڵ فیدراسیۆنی لاوانی ئە‌رمینیا رێكخرابوو، سە‌رە‌تا خۆپیشاندە‌ران لە‌ مە‌یدانی كۆماری لە‌ ناوە‌راستی یە‌ریڤان كۆبوونە‌وە‌ و دواتر بە‌ڕێپێوان بە‌دە‌م دروشم و ھوتاف كێشان دژ بە‌ تاوانكاریە‌كانی سوپای توركیا و سیاسە‌تە‌ دوژمنكارانە‌ی توركیا بە‌رامبە‌ر گە‌لی كورد و گە‌لانی ناوچە‌كە‌ بە‌رە‌و بە‌ردە‌م نووسینگە‌ی نە‌تە‌وە‌یە‌كگرتووە‌كان بە‌ڕێكە‌وتن، خۆپیشاندە‌ران بە‌ بە‌رزكردنە‌وە‌ی وێنە‌ی تاوانكاریە‌كانی توركیا دژ بە‌ خە‌ڵكی مە‌دە‌نی و كوشتن و سوتاندنی ژنان و منداڵانی رۆژئاوای كوردستان بە‌ چە‌كی قە‌دە‌غە‌كراو دوایان لە‌ نە‌تە‌وە‌یە‌كگرتووە‌كان كرد كە‌ ھاواری گە‌لی كورد بگە‌یە‌ننە‌ كۆمە‌ڵگە‌ی نێودە‌وڵە‌تی و بیانپارێزن، دواتر بە‌ھە‌رسێ زمانی كوردی و ئینگلیزی و ئە‌رمە‌نی بە‌یاننامە‌ی خۆپیشاندە‌ران لە‌بە‌ردە‌م میدیاكاندا خوێندرایە‌وە‌ و پێشكە‌ش بە‌ بە‌رپرسانی نووسینگە‌ی نە‌تە‌وە‌یە‌كگرتووە‌كان كرا لە‌ یە‌ریڤانی پایتە‌ختی ئە‌رمینیا.

سه‌رچاوه‌: خەڵك- بەشی هەواڵ