ئەو منداڵانەی ئیشی ماڵ دەکەن سەرکەوتووترن

تموز/يوليو 28, 2019

وەڵامی منداڵەکەت چیە کاتێ داوای لێ دەکەیت مێزێک پاک بکاتەوە دوای نان خواردن یان کاتێ دەتەوێ جلەکانی بخاتە نێو جلشۆرەکەوە؟.


لەوبارەیەوە جۆلی لیسکۆت ھایمز نوسەری کتێبی How to raise an Adult دەڵێت : دەبێ وابکەیت کەمنداڵان کاروباری ماڵ بکەن پێویستە تا بزانن ئەم کارە بەشێکی سەرەکییە لەژیان و رۆحیەتی ھاوبەشی و ھاوکاری تێیاندا دروست دەکات.
کاتێ کارەکانیشیان دەدەیتە کەسێکی تر، منداڵان وادەزانن کەشکستیان ھێناوە لەزانینی رادەی گرنگی بەرگەگرتنی بەرپرسیارێتی و ئەنجامدانی کارەکانیان.
جولی پێی وایە ئەو منداڵانەی کاروباری ماڵیان بەرێک وپێکی دەکەن گەورە دەبن و دەبنە کەسێکی باڵغ کەباشتر بتوانن ھاوکاری بکەن لەگەڵ تیمەکەیان و ئەمەش بەجۆرێک دەکەوێتەوە کەھاوسۆز بن لەگەڵ کەسانی تر و ناترسن لەبەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان بەتەنیا.
بۆیە ئەو ھەڵەیە مەکە و بوار بەمنداڵ بدە کەگەشە بکات و بێتە پێشەوە لەرێی راھێنانیان بۆ ئەنجامدانی کاروباری ناوماڵ بەشێوەیەکی رێک و پێک وەک ئەرکە سادەکانی رێکخستنی ناوماڵ، کانتۆری جلەکانی، رێکخستنی مێزی نان خواردن، فرێدانی خۆڵ و خاشاک، پاککردنەوەی فەرش و مۆکێت و لەم جۆرانە.
چونکە دەرکەوتوە کەئەو منداڵانەی کاروباری ناوماڵ بەجێ دەگەیەنن گەورەدەبن تا ببنە کەسانێکی سەرکەوتوو لەژیانی پیشەیی خۆیاندا.