رێنمایی رۆژووانان دەكرێت چی بخۆن

نيسان/أبريل 23, 2020

ئەندازیارێكی خۆراك رێنمایی رۆژوەوانان دەكات لەكاتی رۆژو گرتن دا چی بخۆن و چۆن بەووریایەوە مامەڵە لە گەل خواردندا بكەن.

لەشكرحمید،ئەندازیاری خۆراك لەپەیجی تایبەتی خۆیدا چەند رینمایەكی لەبارەی رۆژو گرتنەوە بڵاوكردوەتەوە نوسیویەتی"سەرەتای پیرۆزبای مانگی ڕەمەزان لە سەرجەم موسڵمانانی خۆشەویست دەكەم، وە پێویستە هەموومان ڕەچاوی تەندروستی مان بكەین"


ئەوئەندازیارە ئەوەشی نوسیوە" لە كاتی ڕۆژو گرتن دا هەوڵ بدەین لە ڕێگە خورما یان ئاو یان ماستاو یان دۆ ڕۆژو بشكێنین وە خواردنی شۆربایەكی گەرم یارمەتی دەرە بۆ كۆئەندامی هەرس چونكە ماوەیەكی زۆر خواردن ناخورێت معیدە خاڵی یە معیدە ئامادە دەكات بۆ خواردن،دواتر ماوەی ٥_۱٠ خولەك نانی سەرەكی بخورێت لە برنج یان مەعكەرۆنی یان پەتاتە یان ماسی و گۆشتی سور یان مریشك لەگەڵ بڕێكی باش لە سەوزە وە خواردنی ۲_۳ لیتر ئاو شەوانە بۆ باڵانس كردنی ڕێژەی ئاوی لەش "


لەشكرحمید،ئاماژەی بەوەشداوە" نابێت بۆ پارشێو خۆاكی سورەو كراو چەور و بیبەرو بەهارات بەكاربێت، وە خواردنی كاهو خەیار لە پارشێوبڕێكی باش ئاوی تێدایە وە بەكارنەهێنانی شەربەتی دەستكرد و شیرینی بە ڕێژەیەكی زۆر نابێت هەفتانە ۳ جار زیاتر شیرینی بخورێت وە گرنگی دان بە سەوزەو میوەی تازەو شەربەتی فرێش."
وەزارەتی ئەوقافوكاروباری ئاینی رایگەیاند سبەینێ هەینی 24/4/2020 یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.

سه‌رچاوه‌:مالپه‌ری كوردیۆ