ئاژانسهكان
خەڵك- بەشی هەواڵ
لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی بارانبارین كە بە سەرەتاكەی بە مەترسیدارترین باران بۆ بۆشۆفێران دادەنرێت، فازل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، لەهەژماری تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی ( فەیسبوك)، ژارەیەك ڕێنمایی تایبەت بە یەكەم باران بارین بڵاودەكاتەوە و بەپێویستی دەزانێت شۆفێران پابەندیبن.
ئەم خاڵانەی خوارەوە، لەو ڕێنماییانە پێكهاتوون كە لەلایەن وتەبێژی هاتووچۆی هەولێرەوە بۆ شۆفێران خراونەتەڕوو:
1-لەكاتی یەكەم باران با خێرایی لێخورینت كەمتر بێت لەخیرایی دیاری كراوی شەقامەكە، چونكە لەگەل یەكەم باران ئەو پیسییەی لەسەر شەقامەكان بەدریژایی ماوەی هاوین كۆبۆتەوە، تەڕدەبن و دەبنە چینێك لەنێوان تایەی ئوتومبیل و رووی شەقامەكان، بەمەش برێك كردن زەحمەت دەبیت بەتایبەتی لەكاتی خیرایی زۆردا.
2- لەكاتی بارانباریندا ماوەی سەلامەتی لەنێوان خۆت و ئوتومبیلەكانی بەردەمتدا بپارێزە، زیاتر لەكاتی ئاسایی چونكە هەڵخلیسكان روودەدات لەكاتی برێك كردنە لەناكاوەكان بەمەش ئەگەری پیكدادان پەیدا دەبیت.
3- گۆڕینی لاستیكی فڵچەكان چونكە مانەوەی لاستیكەكان بەدریژایی هاوین بەجامی ئوتومبیلەكانەوە بۆتە هۆی رەقبونیان كەئەمەش دەبیتە هۆی باش پاك نەكردنەوەی جامەكان و كەمكردنەوەی ئاستی بینین.
4- دڵنیابوون لەباش كاركردنی سیستەمەكانی ئوتومبیل بەر لەسەفەرە دوورەكان بەتایبەتی سیستمی برێك، چونكە زیاترین سیستم كەلەكاتی باراندا شوفیران كاریان پیێدەبێت سیستمی برێكە.
5- كەمكردنەوەی خێرایی لەبەردەم ناوەندەكانی خوێندن و ئەو شوێنانەی كەپیادەی زۆری لێیە چونكە، یەكەم باران جۆریك لەشپرزەیی بۆپیادەكانیش دروست دەكات و وادەكات لەكاتی پەرینەوە رابكەن بەبێ سەیركردنی شەقامەكان كەئەمەش مەترسی دەخاتە سەر گیانیان.