دادوه‌ر: موسلح گه‌یلانی

گەر دەتەوێ لەوڵاتی ئێمە شوێن و مەكانت پارێزراو بێت، ئاسودەو بەردەوامبونت هەبێ، گەر ویستت بینەو بەردەو ئەملاو ئەولات پێ نەكەن و زۆر نەتگێڕن، گەر خوازیاری سەرووی خۆت رازی بكەی، گوێڕایەڵبە لەشوێنی كاركردنت قەت نەلێی لەل، بەردەوام بەهۆو بێ هۆ تەنها بڵێ بەڵێ بەڵێ...
پشیت فراوان بێ هەوڵی خۆگونجاندت هەبێ، خۆگونجاندن مانای چییە؟ خۆگونجاندن گەوج بوونە، خۆگونجاندن مانای راست دانیشە خوار بڵێ، خۆگونجاندن مانای خوار راستە، راستیش خوارە، خۆگونجاندن كەواتە باوەڕبوونە كەوا ماست ڕەشە..!
خۆگونجاندن مانای خۆ لەگێلی دانە و چاوپۆشیكردنە لەپێشێلكارییەكان.. خۆگونجاندن مانای دەمت داخەو چاوت بنوقێنە و بەكەپوو قسان بكە.