Share this on Faceook

Follow us on Twitter

FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

دادوه‌ر: عه‌بدولباست فه‌رهادی*

 

  ساڵی 1970 ئەو كاتەی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌كر لە حوكمدا بوو سه‌دام حوسێن جێگری بوو لەئەنجامی شكستەكانی سوپای عێراق و لەبەردەم زەبرەكانی پێشمەرگە بەسەركردایەتی مەلا مستەفای بارزانی رێكەوتنی ئازار مۆر كرا و حوكمی زاتی بۆ كوردستانی عێراق مۆركراو پێشمەرگە وازی لەشەڕ هێنا، بەڵام پرسی كەركوك و نەفتەكەی دواخرا كە فێڵێك بوو لە كورد كرا، دوای چوار ساڵ شەڕ دەستی پێكردەوە، ئەم رێكەوتننامەیه‌ زۆر گرنگ بوو، چونكە یەكەم جار بوو مافه‌كانی كورد به‌شێوه‌ی فه‌رمی دانیپێدرا.

لەساڵی 1991 لە هەمان رۆژدا، دوای ئەوەی شارو شارۆچكەی دیكەی كوردستان راپەرین هەولێریش راپەری و بلێسەی شۆڕش تا هەولێری نەگرتەوە جێی ئومێد و هیوا نەبوو، راپەڕینی هەولێر یەكلاكەرەوە بوو. دواتر كۆڕەوە مەزنەكەی كوردانی بەدوا داهات و وای كرد ویژدان زیندووەكانی جیهان، ویژدانیان بجوڵێ بەرامبەر ئەو هەموو ستەمەی لە كورد كرا و ناوچەی دژەفڕین دانرا لێرە نابێ رۆڵی سەركردەكانی كورد و پێشمەرگەی سەرجەم حیزب و لایەنەكانی بەرەی كوردستان لەبیر بكەین كە بوونە پێشەنگی میللەتە راپەڕیوەكە بەم بۆنانەی لەم رۆژە رویانداوە لەسەر ئاستی كوردستان هەزاران سڵاو و نەوازش بۆ گیانی ئەوانەی خوێنیان بەخشی لە هاوڵاتیان و پێشمەرگە قارەمانەكان لەپێناوی راماڵینی زوڵم و ستەم سڵاو لە خەڵكی كوردستان بە گشتی لەخەڵكی هەولێر بەتایبەتی لەیادی 11ی ئادار و هه‌موو یاده‌كانی دیكه‌ی ئه‌م مانگه‌ كه‌پڕه‌ له‌خۆشی و ناخۆشی و ده‌كرێ هه‌مووی ببنه‌ وانه‌وپه‌ند بۆ هه‌موومان كه ‌به ‌یه‌كگرتوویی و یه‌كریزی جه‌ماوه‌ر و سه‌رجه‌م حیزبه‌كان ده‌توانین به‌سه‌ر دوژمناماندا زاڵبین و له‌شه‌ڕه‌كان بیانبه‌زێین و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ بۆ گه‌ڵه‌كه‌مان تۆمار بكه‌ین و لێنه‌گه‌ڕێین كوردستان جارێكی دیكه‌ بیگانه‌ حوكمی بكات و پێبنێنه‌ خاكی كوردستان، به‌ڵكو ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌ و رۆڵی جه‌ماوه‌ر و بوونی حیزبه‌كان پێكه‌وه‌ چه‌پكه‌ گوڵ و هێزن و هه‌موو دوژمنێك ده‌به‌زێنن.

* سه‌رۆكی دادگای تاوانی یه‌كه‌می هه‌ولێر