ئیسماعیل كوێستانی

 

  رەنگە بەخوێندنەوەی ئەم مانشێتە زۆرشت لەمێشكی خوێنەر گەڵالە بێت و تێدا مانای زۆرهەڵبگرێ، بەڵام ئەوەی لێرە مەبەستمە كەبیخەمە روو، بەدەر لە رووە سیاسیەكەیەوە، ئەویش بەهۆی ئەوهەڵومەرجەی ئێستا خۆی دەبینێتەوە لەفۆرمێكی نوێ لەدژایەتی كورد و توانیویەتی خۆی بخزێنێتە ناو كۆمەڵگای كوردی، بێ گومان كورد ساڵانێكە پاش ئەو بارودۆخەی كە بۆی رەخساوە كەمروڤ ئاسا بتوانێت لەكەش و هەوایەكی ئازادانە خاوەنی پەرلەمان و حكومەتی خۆی بێت و پشت بەستن بەخۆی كە ئەمەخۆزگەی هەموو تاكیكی كوردە سەرەرای كەموكوڕی لەو هەلو مەرجەی ئێستا لە بوارە جیاجیاكانەوە كەدەبینرێت وە رۆلی هونەر و میدیا هیچی كەمترنەبووە لەبواری سیاسی و ئابووری ئەو مەینەتیەی بەسەر كوردا هاتووە و خەونێكی دێرینە كە كورد هەوڵی بۆ دەدا، ئەویش سەربەخۆییە، نزیكبونەوی ئەم هەنگاوەش راستی خەونەكە دەسەلمێنێت هەر ئەمەش وایكردوە كە ناحەز و دوژمنانی كورد بە هەموو ئامرازێك دژایەتی كورد بكەن بۆنموونە: ماوەیەكە لێرەولەوی بەهۆی دراماكانەوە لەكەناڵەجیاوازەكان بەئاشكراهەست دەكرێت كەقین لەدڵن بەرامبەر بەو ئازادیەی و پێش كەوتنە و پەیوەندییەی لەگەل وڵاتانی دەرەوە زلهیزەكانی جیهان كەهەیەتی لە هەموو بوارە جیاجیاكاندا ئەویش بەهەوڵدان بەناشرین كردنی كلتوری نەتەوەی كورد كە هەزارەها ساڵە لەمەوپێش بوونی هەبووە، مەبەستیشیان نیشاندانی روویەكی نێگەتیڤ دوور لەراستی بخەنەڕوو بەنمایشكردنی كاراكتەری گێرە شێوێن و خوێن مژ و كەگوزارشت لەنەتەوەی كورد بكات، لەدراماكانیان بەڵام بەپێچەوانەوە كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان كەسایەتی ناوداریان هەبووە كەرۆڵی بەرچاویان بینیوە لەقارەمانیەتی و سوارچاكی و نەبەردیان، بەڵام تورك بەم درامایانەوە دەیەوێت كورد واپێناسە بكات كەپیاوكوژی كارە دوور لەبەها كۆمەڵایەتیەكان و پەیڕەوكردنی توندوتیژی بەرامبەر بەئافرەتان خاوەندار بكات، ئەم سیناریۆیەش بەجلێكی پێشمەرگە و جامانەیەك لەسەر كاراكتەرێك نمایش دەكات، كەرۆڵی كوردی تێدادەبینێ، هاوكات لەگەل نیشاندانی ئەمە چەند سانیەێك موزیكی كوردی یان لاوك و حەیرانێكی كوردی رەسەن دۆبڵاژ دەكات، بەڵام لەبەرامبەر ئەم كارە ئەوشتانەی كەخزمەتی مرۆڤایەتی و پیاو چاكی و قارەمانیەتی ودڵپاكی دەكات، ئەمەش دەخەنە ئەستۆی ئەكتەرێكی تورك لەگەڵ موزیكی كلتوری توركی خۆیان نمایش دەكەن بۆ ئەوەی جیاوازیەكی زۆرنیشان بدەن لەنێوان نەتەوەی كورد و تورك، بەڵام بەداخەوە بەشێك لە كەنالەكوردییەكان بەلۆكالی و ئاسمانیەوە بێ گوێدانە بەها نەتەوەیی وكلتورییەكانی كورد رۆژانە ئەم درامایانە پەخش دەكەن هیوادارم وەزارەتی رۆشنبیری سانسۆریك دابنێ بۆ ئەم جۆرە درامایانەو چاودێریكردنیان.