Share this on Faceook

Follow us on Twitter

FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

   غه‌فوور مه‌خمووری

نه‌فره‌ت له‌ تیرۆر و تیرۆریستان و ئه‌وانه‌ی هاوكاریانن
هێرشی دوێنێ شه‌وی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی گوێڕ كاره‌ساتێكی مه‌زن و جه‌رگبڕ بوو، كه‌ بووه‌ هۆی شه‌هید بوون و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ و هاوڵاتی سڤیل، زۆر به‌توندی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ی داعش ریسواو مه‌حكووم ده‌كه‌ین و، له‌هه‌مان كاتدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هێرشه‌كانی تیرۆریستانیان بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی گوێڕ و میحوه‌ری مه‌خموور تێكشكاند، بێگومان ئه‌و هێرشانه‌ی تیرۆریستان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان دوا هه‌وڵی نه‌زۆكیانه‌ و جگه‌ له‌ شكست له‌دوای شكست هیچی دیكه‌ نابینن و، وه‌ك هه‌میشه‌ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان تێكده‌شكێندرێن.
هێرشی تیرۆریستان بۆ سه‌ر هه‌موو هاوڵاتییانی كوردستانه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ر هاوڵاتییه‌كی كوردستان له‌ شوێنی خۆیه‌وه‌ وه‌كو كارمه‌ندانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ به‌ وریایی و چاوكراوه‌یی چاودێری هه‌ر جوله‌و كرده‌یه‌كی نامۆو نه‌خوازراو بكه‌ن و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌، بێگومان ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌ و هاوكارییه‌كی گه‌وره‌شه‌ بۆ ده‌زگاكانی ئاسایش و هێزه‌كانی پاراستنی كوردستان.
_ نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان.
_ نه‌فره‌ت و مردن و رووڕه‌شی بۆ تیرۆریستان.
_ بژی كورد .... بژی كوردستان.
غه‌فوور مه‌خمووری
سكرتێری گشتیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
10 / 1 / 2015 مەخموور _ باشووری كوردستان