Share this on Faceook

Follow us on Twitter

FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

   نزار شانه‌ده‌ری

 

  له‌ دێرینه‌وه‌ زۆر که‌س ئه‌م رسته‌یه‌ی بۆ باشترکردنی ژیانی که‌سانی تر به‌سه‌ر زار هێناوه‌، جوان بیربکه‌وه‌، به‌ڵام زۆربه‌شیان ئاگادار نه‌بوونه‌ له‌ نهێنی شاراوه‌ی پشت ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ (جوان بیربکه‌وه‌).

به‌راستی ئه‌گه‌ر جوان بیر بکه‌ینه‌وه‌ چی روو ده‌دات ؟ له‌وانه‌یه‌ تا ئێستاش ئه‌م پرسیاره‌مان له‌ خود نه‌کردبێت، ئایا بیرکردنه‌وه‌ چ په‌یوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆی به‌ میکانیزمی له‌شه‌وه‌ هه‌یه‌؟ رۆڵی جوان بیرکردنه‌وه‌ چیه‌ له‌ ده‌ستنیشانکردنی ئاینده‌ی سه‌رکه‌وتووی مرۆڤ؟ وه‌ زۆر پرسیاری تر که‌ بۆ هه‌ندێک له‌ ئێمه،‌ یان زۆربه‌ی خه‌لک بێ وه‌ڵامن.

بیری مرۆڤ رۆلێکی سه‌ره‌کی هه‌یه‌ له‌ دروستکردنی ره‌فتاره‌کانی مرۆڤ، هه‌ربۆیه‌ش له‌ زۆر شوێن وتراوه‌ ئێمه‌ به‌رهه‌می بیرکردنه‌وه‌ی خودین. گومانی تێدا نییه‌ که‌ ره‌فتاره‌کانی مرۆڤ له‌ شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌، هه‌روه‌ک ئیمامی عه‌لی دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ئاماژه‌یه‌کی جوانی پێداوه‌ : جوان بیربکه‌نه‌وه‌ چونکه‌ بیرکردنه‌وه‌ ده‌بێته‌ گوفتار، گوفتاریش ده‌بێته‌ ره‌فتار، ره‌فتاریش ده‌بێته‌ خوو، خووش ده‌بێته‌ دوارۆژ.

پێویسته‌ وشیارانه‌ کۆنترۆلی بیرکردنه‌وه‌ی خۆمان بکه‌ین، چونکه‌ کرداره‌کان دروست ده‌کات، ئه‌گه‌ر وا بیر بکه‌ینه‌وه‌ که‌ ئێمه‌ خۆشحالین به‌راستی خۆشحالین! هیچ رێگریه‌ک نیه‌ که‌ ده‌سه‌لاتی هه‌بێت به‌سه‌ر بیرمانه‌وه‌.

توانایه‌ له‌ راده‌به‌ده‌ره‌کانی نه‌ستی ناهۆشیاری مرۆڤ بێ سنورن، ته‌نها پێویسته‌ له‌ کاتی فه‌رماندان به‌ ئاگابین، ئه‌وه‌ی من لێره‌ ده‌مه‌وێت روون بکه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌و خوێنه‌رانه‌ و ئه‌و ئازیزانه‌ی که‌ له‌ ژیانیان دا گرفتاری کۆمه‌ڵێک گرفتی نا خواست و هه‌ستگه‌لێکی نه‌رێنی که‌ رۆژانه‌ ئازاریان ده‌ده‌ن و بونه‌ته‌ کۆسپ له‌ هه‌ولدانیان بۆ جوانتربینینی ساته‌کانی ژیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ بیر، ئێستا که‌ ئه‌مه‌ ده‌خوێننه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ بڵێن کێشه‌ی ئێمه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌بیرکردنه‌وه‌ی ئێمه‌وه‌ نیه‌، بێگومان هه‌موو رووداوه‌کانی ژیان راسته‌وخۆ یان نا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌ هۆشی مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌، کاتێک مرۆڤ له‌ دایک ده‌بێت هیچ خه‌تایه‌کی نییه‌ له‌ جۆرێتی و چه‌ندێتیه‌کانی ئه‌و سات، به‌ڵام به‌ تێپه‌ربوونی کات که‌ بیر گه‌شه‌ی کرد ئه‌وا پێشهاته‌کان و دروستکردنی ژیانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر خودی خۆی، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به‌ جوانی بیربکاته‌وه‌ و به‌ جوانی سوود له‌ هێزی بیری وه‌ربگرێت ئه‌وا داهێنه‌ره‌که‌ی هیچ سوچێکی نیه‌، له‌ شێوازی سه‌پێنراو به‌سه‌ر بوونی ئه‌و ته‌کنه‌لۆژیای فکر ئه‌وه‌مان فێرده‌کات که‌ چۆن بتوانین ژیانێکی جوانتر بۆ خۆمان دروست بکه‌ین، ئه‌مه‌ش پێویسته‌ له‌سه‌ر گشت تاکه‌کان زانیاری ته‌واویان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م زانسته‌، بۆ گه‌یشتن به‌و خواستانه‌ی که‌ ئێمه‌ له‌ که‌ون هه‌مانه‌، ته‌نها پێویسته‌ به ‌جۆرێک بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ سه‌ر رێکخستنه‌کانی هۆش، له‌ ده‌ستدانی ده‌رفه‌ته‌کان، به‌هه‌ڵه‌ ئه‌نجامدانی کاره‌کان، هه‌ڵبژاردنه‌ نادروسته‌کان هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ نه‌بوونی رێکخستنی بیر به‌دی دێن.

هه‌ر ئه‌مانه‌ش که‌ ده‌بنه‌ هۆی دروست بوونی گرفته‌کان، ئه‌گه‌ر هه‌لبژاردنه‌که‌ت نادروست بووه‌، بۆ ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێکت بۆ هاتووه‌ له‌ده‌ستت داوه‌و دواتر په‌شیمانی بوویته‌وه‌ یان ئه‌گه‌ر کارێکت له‌سه‌ر بێ هوشیاری خۆت ئه‌نجام داوه،‌ ئه‌وا هۆکاری هه‌موو ئه‌مانه‌ جوان بیر نه‌کردنه‌وه‌یه‌.

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ به‌راستی ده‌مانه‌وێت ژیانمان ئه‌و ژیانه‌ بێت که‌ له‌ خه‌یالدا ئاره‌زوومان بۆ ده‌کرد، ده‌بێت هوشیارانه‌ بیربکه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیری ئێمه‌ بۆ خواسته‌ ئه‌رێنیه‌کانی ئێمه‌ کار بکات، هه‌رکات خواسته‌کانی ئێمه‌ نه‌رێنی بوون ئه‌وا بیر هه‌مان کار ئه‌نجام ده‌دات که‌ تۆ به‌ شێوه‌ی زمانه‌وانی ئاراسته‌ت کردووه‌و راستتر ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌جوانی به‌كاربهێنین.