Share this on Faceook

Follow us on Twitter

FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

      شێرکۆ پاڵانی جاف

 

‌مێژوو پێمان ئەڵیت دوستی دۆژمنەکەت دوژمنتە، ئەی کوردە رابە لە خەو، هەرچەندە تورکی شاخاوی بە ناو ئیسلام و بە عەقلییەت هەمان ئەخلاقی عوسمانی تێدا ماوە لە ڕووبەڕوویی دژ بە کورد دا بە درێژە لە سەرەوە بوون، هەر گیز لەو کردارە وێرانکارییانە خۆیان نەپاراستوە، بەزۆرکۆچیان بە کورد کردووە لە هەموو بوارێکەوە.

‌وادەبینین لە نیۆ کوردستانی ڕۆژئاوا بە ناو داعشەوە لە ژێر چەتری تورکی شۆفینیست و بە عەقلییەتی دەسەڵاتی دێرینیان دەیانەویت بە زۆر بمانخەنەوە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی کۆن.

‌خەیاڵیان خاوە، نابینن ئەمڕۆ هەموومان گه‌ریلاین و لە هەر کوێیەک رۆڵەی گەل ئازار بکێشێت پێشمەرگەش لەوێ دەبێت بە هەر قیمەتێک بێت.

‌بەڵام ڕووداوەکانی سەدەکانی ١٦،١٧ لە شتێکی تریشدا کاریگەر بوون، ئەویش ئەوەیە کە بوون بە مایەی ڕیزبوونەوەیەکی بنەڕەتی فەرهەنگی، ئەوەبوو باڵادەستی لە کوردە نیشتەجێ و پاڵەوانانی چەند ناوچەیەک چووە دەستی کوردە کۆچەرەکان لە کوردستانی باکوورو ڕۆژئاوا. ‌واتا ئیمە دەبیت ئەم سەدەیە بە زێڕینترین سەدە لەقەڵەم بده‌ین بۆخۆمان، و لە کیسی خۆمانی نەدەین، چونکە ئەو هەموو ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی کە لە سەدەی ١٦، ١٧ روویدا لە نیوان باکوور رۆژاوا هەوێنی گوڕانگاری فەرەنگی و بازرگانی بوو بەڵام ئێستا پێچەوانەیە، بۆیە دەبێت بە ژیرانە لێکۆڵینەوە بکەین بۆ ئەم بارۆدوخە، ئێستا ئاشکراو ڕوونە کە دۆزی سیاسی گەل ونیشتمان قووڵتر بووە،و و ئاسەواری زەقتر دەرکەوت بۆ دوژمن.

بۆیە ئەم رووداوانەی کە ئێستا رووئەدا، نەمانی پەیمانی زەهاوە کە لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و ئیراندا لە ساڵی ١٦٣٩ مۆرکراوە، درێژەی خایاند تا سالی ١٧٢٢، ئێستا ئەردوغان بە عەقلییەتی عوسمانیەوە خەون دەبینێت، کە کۆبانێ ئەمڕۆ خویناوێ بکات وە لەو رێگاوە خەونە گڵاوەکەی بە دی بێنێت، ئەویش داگیرکردنی کوردستانی رۆژائاوایە، ‌ئەگەر ئێمە ئاوڕێک لە میژوو بدەینەوە، شەڕی عوسمانی و سەفەوی هەمووی لە سەر گەلی کورد تەواو کرا. ئێستا بەناو داعشەوە هەمان شەڕ دووبارە دەکەنەوە، وە دەبینین کە شارو شارۆچکە کوردستانییەکان کەوتنە بەر شاڵاوی وێرانکاری، بە هەزاران کۆمەڵگەی کشتوکاڵی تاڵانکران و وەرزێڕە نیشتەجێكان ناچار کران لە بن پای لەشکرە دڕەندەکانی ئەو سەردەمەی تورکی کورد کۆژ بەناو عوسمانی خۆیان ڕزگار کەن، لە ما بەینی سەدەی ١٦،١٧ باکوورو ڕۆژئاوای کوردستان توانیان بە سەلامەتی دەرباز بن لەو کێشەیەدا. ئێستا کە ئێمە لە ساڵی ٢٠١٤ داین، ئەگەر بە ژیرانە و زانستیانە مامەڵە نەکەین لەگەڵ ئەم بارودۆخە، وە ماڵی کورد رێکنەکرێت و سوپایەکی کوردستانی دانەمەزرێت بۆ پاراستنی گەل و نیشتمان بە هەماهەنگی هەموو حزبە کوردستانییەکان، ئەوا بە دڵنیایەوە دەبێت چاوەرێی شەنگاڵێکی دیکەو هەڵەبجەیەکی دیکەو سنەی خۆێناوییەکی دیکە بکەین، ئەویش ئەوەیە کە ئەمڕۆ دەیبینین لە کۆبانێ . ‌ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە کۆنگرەی نەتەوەیی بگیریت. ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە و سەرکردەو سیاسەتزانەکانمان بیرێکی بە پەلە کۆکردنەوەی ماڵی کورد بکەنەوە. چیدیکە بڕوا بە بەڵێنی وڵاتانی داگیرکەر و بەرژەوەندخواز نەکەنەوە.‌ با کوردستان لەمەترسی گەورە ڕزگار ببێت.