Share this on Faceook

Follow us on Twitter

FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

نووسینی: غه‌فوور مه‌خمووری

دواى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى ئێراق و، لە یەکەم دانیشتنى پەرلەمانى ئێراق جارێکى دیکە کورد گەڕایەوە بەغدا و، بەنیازە لە حکومەتى داهاتووى ئێراقدا بەشدار بێتەوە، بینیمان لە چەند رۆژى رابردوودا کەوا لایەنە ئێراقییەکان چۆن سەرۆکى کۆمارى ئێراقیان هەڵبژارد، کەوا بەدەر بوو لە سازانى کوردستانى، لە خولەکانى رابردووى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆماردا هەمیشە پەیڕەوى سازانى نیشتمانى کوردستانى دەکراو لایەنە کوردستانییەکان بەیەکەوە پاڵێوراوێکیان بۆ سەرۆک کۆمارى ئێراقدەپاڵاوت، بەڵام شێوازى ئەمجارە وایکرد کەوا ئەم سازانە کوردستانییە نەمێنێت و لایەنە ئێراقییەکان و کەسانى دیکە لە جیاتى گەلى کوردستان بڕیاربدەن کێ بکەن بە سەرۆک کۆمارى ئێراق، بێگومان ئەمەش پێشینەیەکى باش نییە بۆ داهاتوو، (من وەک خۆم باوەڕم بە ئێراق نیە و باوەڕم بەهیچ دەسەڵاتێکى رابردووى ئێراق نەبووەو باوەڕم بەهیچ دەسەڵاتێکى ئێستا و ئایندەى ئێراقیش نابێت)، بەڵام لەو روانگەیەى کە تا ئێستاش ئێمەى گەلى کوردستان لە چوارچێوەى نەخشەى داتاشراوى ئێراقدا ماوینەتەوە، پێویسە لەسەر تەواوى ئەو پرسانەى پەیوەستن بە کوردستان و ئێراق سازانى نیشتمانى کوردستانیمان هەبێت.

بێگومان دواى دەستبەکاربوونى سەرۆکى پەرلەمان و سەرۆکى کۆمار،بەڕێز عادل عەبدولمەهدى بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێى ئێراق راسپێرراوە،لە رۆژانى داهاتوودا پێكهێنانی ئه‌و حكومه‌ته‌ له‌لایه‌ن (عەبدولمەهدى)ییەوە دەبینین،بێگومانم لەوەى کەوا دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆكانی پێشووی (عه‌لاوی و جه‌عفه‌ری و مالیكی و عەبادى) یه‌و هیچی دیكه‌، واته‌ كای كۆن به‌باكردنه‌ نه‌ك ده‌وڵه‌تداری و بیناكردنی حكومه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی و سیستماتیك و مۆدێرن، له‌ ئێراقدا خه‌ڵك كێشه‌ی گۆڕینی ده‌م و چاوه‌كانی نییه‌، به‌ڵكو كێشه‌ی سه‌ره‌كی خه‌ڵكی ئێراق گۆڕینی عه‌قلیه‌ت و شێوازی بیركردنه‌وه‌یه‌، گۆڕینی شێوازی مامه‌ڵه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی داتاشراوی ئێراق، كێشه‌ی خه‌ڵكی ئێراق ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا پێكهاته‌یه‌ك ده‌بێته‌ كوێخاو خۆی ده‌كاته‌ ده‌مڕاستی هه‌موو لایه‌ك و به‌چاوی هاوڵاتی پله‌ دوو سه‌یری پێكهاته‌كانی دیكه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كێشه‌كانی ئێراق به‌رده‌وامبن و بێچاره‌سه‌ر بمێننه‌وه‌.

گەڕانەوەى کورد بۆ بەغدا و بەشدار بوونەوەى لە پرۆسەى سیاسى ئێراق بەو رەوشەى ئێستاى کەوا زۆربەى لایەنە کوردستانییەکان لەگەڵ یەک ناکۆکن و سازانى کوردستانى وەک جاران نەماوە، ئەوە وادەکات کورد لە بەغدا بە لاوازى سەیر بکرێت، ئەمە لە لایەک لە لایەکى دیکەوە رووداوەکانى ١٦ ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٧ و ٢ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٨ درزیان خستە یەکڕیزى کوردستانى و سازانى کوردستانییان نەهێشت، ئەمەش وایکردووەبەغدا بە چاوى کاراکتەرێکى لاواز و پێکناکۆک لە کورد بڕوانێت، بەتایبەت هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى ئێراقیش بەم شێوازەى ئێستا وایکردووە لایەنە ئێراقییەکان بە چاوێکى نزمتر لە جاران سەیرى کورد بکەن، بۆیە پێویستە سەرکردایەتیى سیاسیى کوردستان هەڵوەستەى جددى لەسەر ئەم خاڵانە بکات ئنجا بەشدارى حکومەتى داهاتووى ئێراق بکات.


ئەگەركورد وه‌ك جارانی پێشوو بێ سوود وه‌رگرتن له‌ڕابردوو ئه‌مجاره‌ش بەم رەوشەى ئێستاى له‌م حكومه‌ته‌ی ئێراقدا به‌شداربێت‌، ئەوا کاریگەرییەکى ئەوتۆى نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ كاتی رووخانی رژێمی پێشووی ئێراق له‌ 2003 ه‌وه‌ تا ئێستا له‌ حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئێراقدا به‌شدار ده‌بێت و، به‌رده‌وام له‌ دانوستان و گفتوگۆدایه‌ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی خواسته‌كانی گه‌لی كوردستان كه‌چی تائێستا پرسه‌كان به‌هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌ر نه‌كراون، كاتی خۆی عه‌لاوی چاره‌سه‌ری دۆسیه‌ی كوردی بۆ جه‌عفه‌ری به‌جێهێشت، جه‌عفه‌ری دۆسیه‌ی كوردی بۆ مالیكی به‌جێهێشت، هه‌موو لایه‌كیش ده‌زانین مالیكی له‌ جیاتی چاره‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی پڕكێشه‌و ئاڵۆزتر كردو بۆ عه‌بادی جێهێشت، عەبادیش گۆڵمەزێکى ناوەتەوە کێشەکانى قوڵترکردۆتەوەو بۆ عادل عەبدولمەهدى جێدەهێڵێـت، دڵنیابن عەبدولمەهدیش بۆ ئه‌وه‌ی دوای خۆی جێده‌هێڵێت،واتە ئەم یارییە سەرەتاى هەیە و کۆتایى نییە، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان هیچی دیكه‌ كات به‌فیڕۆ نه‌دات و به‌و ده‌ستی ده‌ستییه‌ رازی نه‌بێت و، به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان بڕیاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی خۆی بدات و، بە زووترین کات ئەنجوومەنێکى سیاسى لە تەواوى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان پێکبهێنێت و بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێراق ئەو ئەنجوومەن بڕیاربدات، نەک هەر کەس و لایەنێک چى بخوازێت ئەوە بکات، پرسى ئێمە لەگەڵ بەغدا پرسێکى نەتەوەیى و نیشتمانییە، بۆ پێویستیمان بە کۆدەنگى هەیە، نەک کەسانێک بە ئارەزووى خۆیان و بۆ بەرژەوەندى خۆیان بازرگانى بەم پرسە بکەن.


ئه‌و رەوشەى ئێستا كه‌وا بۆ كوردى تێدایەلە سه‌ركردایه‌تی سياسى كوردستان دەخوازێت سوودی لێوه‌ربگرێت و له‌ده‌ستی نه‌دات و، به‌هاوكاری و پشتیوانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا ئەنجوومەنى سیاسى یا به‌ره‌یه‌كی فراوانی كوردستانی پێكبهێنێت و هیچ لایه‌نێك په‌راوێز نه‌خات، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌كمان دڵسۆزی بەشێکى زۆرى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌بینین كه‌وا چۆن بەرەڤانی لەدەستكەوتەكانی گەلی كوردستان ده‌كه‌ن ‌و پشتیوانی سەركردایەتی سیاسی كوردستانن، هەقە لەمەودوا سەركردایەتی كوردستان ئه‌مه‌ به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و چاو بەهەڵوێست‌و سیاسەتەكانیدا بخشێنێتەوەو زیاتر ناوەندی سیاسی كوردستان رێبكخاتەوەو بەهێزی بكات‌و، قسەو بیروڕاو بۆچوونی وڵاتپارێزو دڵسۆزانیش بەبایه‌خه‌وه‌ وەربگرێت‌و بەسینگێكی فراوانیشەوە بەپیر رەخنەو گازندەكانی خەڵكەوە بچێت‌و لەخەمی چارەسەركردنی گرفتەكانی خەڵكدا بێت، ئەوەی كە بۆ ئەملاو ئەولای دەكات با بۆ خەڵكی كوردستانی بكات، ناعه‌داله‌تی و په‌راوێزخستن له‌ كوردستان هه‌یه‌، ئەمە واقیعێكەو پێویستە دانی پێدابنێین و، كار بۆ نه‌مانی ئه‌و دیاردانه‌ بكه‌ین، لەم رەوشەدا پێویستە به‌گیانێكی كوردستانییانه‌ كار بكه‌ین و راوێژی تەواو لەنێوان هه‌موو لایەنە سیاسییە كوردستانییەكاندا هەبێت، بێگومان ئەگەر بەو ئاراستەیە کار نەکەین لە ناوخۆى کوردستان و لەسەر ئاستى ئێراق و ناوچەکەش بە لاوازى سەیر دەکرێین.


لێرەدا جارێکى دیکەش جەختدەکەمەوە سەر ئەوەى کەواپێویسته‌ هه‌موو لایه‌كمان له‌م قۆناخ و ره‌وشه‌ هه‌ستیارو ناسكه‌دا جلی حزبایه‌تی فڕێبده‌ین و جلی كوردایه‌تی بپۆشین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه ‌هه‌ن له‌سه‌ر كوردن نه‌ك ئه‌م حزب و ئه‌و حزب، كه‌ ده‌مانكوژن ناپرسن: كام حزبن؟ به‌ڵكو كه‌ سه‌یر ده‌كه‌ن كوردین به‌چاوێكی دیكه‌ سه‌یرمان ده‌كه‌ن و ده‌مانكوژن، به‌درێژایی مێژوو پرسی ئێمه‌ پرسی نه‌ته‌وه‌یی و نيشتمانى بووه‌، لە رابردوودا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراق به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه‌ كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌ به‌خاك و خه‌ڵكه‌وه‌ نه‌هێلن، ئه‌مڕۆش به‌هه‌مان شێوه‌ دەسەڵاتدارانى ئێراق چاویان به‌ پێشكه‌وتنه‌كانی گه‌لی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت و شه‌ڕی كورد و پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن، لە هەوڵى لاوازکردن و سنووردارکردنى دەسەڵاتى کوردستاندان، بۆیە له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمانه‌ كه‌وا به‌خۆماندا بچینه‌وه‌و سیاسه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی پێڕه‌و بكه‌ین و كار بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتمان بكه‌ین نه‌ك حزب، پێویسته‌ حزب بكه‌ینه‌ هۆكارێك بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی كوردستان، نه‌ك گه‌لی كوردستان بخه‌ینه‌ خزمه‌تی حزب.


لايەنە ئێراقییەکانسەرەڕاىناکۆکینێوانیانهەموویانلەسەرلاوازكردنىپێگەى کورد یەکهەڵوێستن وبەردەوام کار لەسەر ناکۆکى و دووبەرەکى لایەنە کوردستانییەکان دەکەن بۆئەوەى لەم رێگەیەوە هەوڵبدەن پێگەى کورد لاواز و بێکاریگەر بکەن، بێگومان باشترین چەکى ئێمەش بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئەم پیلانەیه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگیمانه‌، بێگومان یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزيمان ده‌بێته‌ چه‌كی كاریگه‌رو فاكته‌ری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانمان و پوچەڵکردنەوەى پیلانەکان .

 

كاركردنی هەموولایەكمانبەوئاراستەیەیكەباسمانكردسەرکردایەتیى سیاسیى کوردستان زیاتردەكەنەجێیئومێدیجەماوەر‌وبوونێكیكاریگەریشماندەبێ‌لەناوەندیسیاسی ‌وهەمیشەبەبایەخەوەلەهەڵوێست ‌وكارەكانماندەڕوانری ‌و, ئێراق و وڵاتانیشبەردەوامبیروبۆچوونەكانبەهەندوەردەگرن‌ ‌ومامەڵەیەکى گونجاوترمان لەگەڵ دەکەن, بەدەرلەمەهەموو لایەکمان زیانمەند دەبین و لە رەوتى نیشتمانى و نەتەوەیى دەردەچین, بۆیەپێویستەبەوریاییەوەهەنگاوبەرەویەکدەنگى و یەکڕیزىبنێن ‌و, ئەوەمانلەبەرچاوبێتكەهەموو لایەکمانكارمانبنیاتنانەنەكتێكدان.