Share this on Faceook

Follow us on Twitter

FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

دادوه‌ر/ موسلیح گه‌یلانی

ئاشكرایه‌ كه‌وا قه‌یرانی دارایی و ململانێی سیاسی و شه‌ڕی سه‌پێندراوی داعش هاوكێشه‌كانی به‌جۆرێك ئاڵۆزكردووه‌ خه‌ڵك سه‌ری لێ شێواوه‌، له‌سایه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی سیاسی زیاتر هه‌ر لایه‌نێك هه‌وڵ ده‌دات ب‌ڕه‌كی بۆ لای خۆی رابكێشی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆیه‌كه‌مان تام و چێژی نه‌ماوه‌" كه‌سیش دان به‌وه‌دانانێ كه‌وا دۆیه‌كه‌مان ترشاوه‌ و تامی ده‌ڵێی زه‌قنه‌بوته.
گێژاو و مقۆمقۆی سیاسی وای له‌ خه‌ڵك كردووه‌ نه‌فره‌ت له‌سیاسه‌ت بكات، سیاسیه‌تێك ببێته‌ هۆی تێكدانی كۆمه‌ڵگه‌ خه‌ڵك له‌سایه‌ی برسی بێو ماڵوحاڵی خۆی بفرۆشێ، سیاسه‌تێك بمانگه‌یه‌نێته‌ راده‌یه‌ك شه‌رم له‌ یه‌كتر نه‌كه‌ین هێسكی یه‌كتر بشكێنین، ئه‌وه‌ ده‌بێ چ سیاسه‌تێك بێت..؟!.
من لێره‌دا ده‌رگای سیاسه‌ت داده‌خه‌م، سیاسه‌ت بۆ سیاسه‌تمه‌داری به‌ویژدان جێ ده‌هێڵم، وه‌باسی ئه‌و به‌رخانه‌ ده‌كه‌م كه‌وا كاتی سه‌ربڕینیان هاتووه‌، گومان له‌وه‌دا نییه‌ كه‌وا دوای راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌ساڵی 1991 دا، خه‌ڵكانێك له‌م كوردستانه‌ ئازیز و خێرنه‌دیوه‌، له‌سایه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ ره‌ش و رووته‌ قه‌ڵه‌وبوونیان له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ پێش ئه‌وه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ لێیانبدا ریجیمه‌كیان پێبكرێ، پرسیار له‌و به‌رخه‌ قه‌ڵه‌وانه‌ بكه‌ین " من أین لكم كل هذا ". به‌هه‌ر حاڵ ده‌كرێ ریجیمێكی یاساییان پێبكه‌ین و خۆ ده‌كرێ حكومه‌ت به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه‌تی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌ست بخاته‌ سه‌ر كۆمپانیا خۆماڵی و زه‌به‌لاحه‌كان، ده‌ست بخاته‌ سه‌ر ئه‌و كۆمپانیانه‌ی داهاته‌كانیان بۆ خۆی گلبداته‌وه‌ وه‌ له‌كاتی ئێستا دواتر له‌كاتی ئاسایی بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ و نه‌مانی ته‌نگژه‌، به‌دووقات داهاته‌كه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م كاره‌ چۆن ئه‌نجام ده‌درێت كاتی به‌رخه‌كه‌ هه‌م ده‌سه‌لاتدار هه‌م سیاسه‌تمه‌دار بێت، كه‌واته‌ ته‌نها ئه‌م خه‌ڵكه‌ خێر نه‌دیوه‌ باجده‌ر و شایسته‌ی سه‌ربڕینه‌.