رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا دەنگدان لەسەر كاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجام دراو (سەردار قادر) بەجێگری پارێزگاری سلێمانی دیاریكرا.

لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ 2 شەممەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا دەنگدان لەسەر كاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستەكانی جێگرانی پارێزگارو قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەو بەڕێوەبەرە گشتیەكان دەستی پێكردو بەپێی زانیاریەكانیش (سەردار قادر) بەجێگری پارێزگاری سلێمانی و (قادر ئەبوبەكر) وەك سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین هەڵبژێردرا.

لەدرێژەی دەنگانەكاندا (دڵشاد عومەر) وەك بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و (بەهادین ئیبراهیم) وەك بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی سلێمانی، (فەرەیدون غەریب) وەك بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی، (شاڵاو جەمال) وەك بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی، (شەلال جەبار)، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان، (دەروون عومەر) بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی گەرمیان و (سیروان محەمەد) وەك بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان پەسەند كران.

سەبارەت بە قایمقامەكانیش، بەختیار عەبدولڕەحمان فەتاح عیسامەدین ـ وەك قائیمقامی سلێمانی، (زانا رەحمان) وەك قایمقامی پێنجوێن، شەهاب ئەحمەد محێدین محەمەد، وەك قائیمقامی كەلار ئەبوبەكر بایز ئاڵی وەك قائیمقامی قەڵادزێ و (محەمەد ناسح) قایمقامی دەربەندیخان هەڵبژێردران.

سەبارەت بە بەڕێوەبەری ناحیەكانیش: (رێبین عومەر) وەك بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت، (حەمید بارام) وەك بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە، (تاهیر سەعید) وەك بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەكان، (دابان محەمەد) وەك بەڕێوەبەری ناحیەی بەرزنجە، (نەهرۆ عەبدوڵا ) وەك بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر، (كامەران عەبدوڵا) بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوا، (محەمەد عەبدول رەحمان) بەڕێوەبەری ناحیەی سورداش، (سەروەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش و( ئیبراهیم مەحمود) وەك بەڕێوەبەری ناحیەی بێتواتەو (ئیسماعیل ئەحمەد) بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن، (ئەنوەر جەعفەر) بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا دەنگیان لەسەر درا.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌