میدیا - كوردستانی
دوای دەستپێكردنی پڕۆسەی ئاشتی لەتوركیا، پارتی كرێكارانی كوردستان pkk ئاگربەستی راگەیاند و دواتر لە چوارچێوەی وتووێژەكانی حكومەتی توركیا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، گەریلاكانی pkk دەستیان كرد بە كشانەوە لە خاكی توركیا، له‌ماوه‌ی ڕابردووش‌دا ده‌نگۆی چه‌كدانانی یه‌كجاره‌كی په‌كه‌كه، هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی میدیایی به‌دوای خۆیدا هێنا، لە كاتێكدا بڕیارە لە نەورۆزی ئەمساڵدا ئۆجەلان پەیامێكی گرنگ رابگەینێت.
لەمبارەیەوە دلشاد نامیق فەرەج ماستەر لە زانستە سیاسییەكان، پێیوایە باكووری كوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، كه له پارچه‌كانی تری كوردستان جیای ده‌كاته‌وه، گوتیشی: "خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له‌م پارچه به‌چه‌ند قۆناغێكی جیاجیا تێپه‌ڕبووه، هه‌تا به قۆناغی ئێستا گه‌یشتووه، قۆناغی ئێستایشی گه‌لێك به‌ره‌وپێشچووه به‌تایبه‌تی كه خودی سیسته‌می سیاسی له‌توركیا گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه و دیموكراسی تاڕاده‌یه‌كی زۆر خه‌مڵیوه، ئه‌گه‌رچی له ئاست تموحی ئێمه‌ی كورددا نییه، له‌دوای كرانه‌وه‌ی سیاسی و فراوانبوونی په‌راوێزی دیموكراسی له‌توركیا، هێزه كوردیه‌كانیش كه بڕوایان به‌خه‌باتی مه‌ده‌نی و به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی هه‌یه سودێكی باشیان له‌و په‌راوێزه وه‌رگرتووه و له‌سایه‌یدا خزمه‌تی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كوردیان كردووه، یه‌كێك له شێوازه‌كانی خه‌باتی مه‌ده‌نی و داكۆكی كردنی هێزه كوردیه‌كانیش كه‌ڵك وه‌رگرتنه له بۆنه ویاده نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد كه‌تیایدا چالاكانه شعوری نه‌ته‌وه‌یی په‌ره‌پێبده‌ن، كه نه‌ورۆز یه‌كێكه له‌و بۆنه نه‌ته‌وه‌ییانه و به‌تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گرنگیه‌كی زۆرتری پیده‌درێت و زیاتر له‌وه‌ی وه‌ك بۆنه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی یاد بكرێته‌وه، له‌باكووری كوردستان ئه‌م ڕۆژه ده‌كرێته ڕۆژی نمایشی هێزه كوردییه‌كان و ته‌عبیركردن لهداوخواستی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌و پارچه‌یه".
بڕیاره له‌م ساڵدا به‌ڕێز ئۆجەلان په‌یامێك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی باكووری كوردستان و ته‌واوی توركیا بكات، ئه‌مه ده‌بێته دووه‌م په‌یامی فه‌رمی ئۆجەلان له‌دوای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی، ئه‌وه‌ی له‌م ساڵدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌وه‌یه ئۆجەلان هه‌نگاوێك له‌پارساڵ بچێته پێشه‌وه ڕاشكاوانه تر داوای چه‌ك دانانی شه‌ڕڤانانی په‌كه‌كه بكات، ئه‌م په‌یامه‌ی ئۆجەلان ڕه‌نگه بێ كۆسپ نه‌بێت، چونكه هه‌ر له‌ئێستاوه لێكدانه‌وه‌ی جیاواز هه‌یه بۆ په‌یامه‌كه‌ی، به‌شێوه‌یه‌ك كه باڵی چه‌كداری بزاڤی كورد له‌و به‌شه‌ی وڵات و لایه‌نگره‌كانیشیان پێیانوایه ئه‌و په‌یامه‌ی ئۆجەلان داوای چه‌كدانانی نه‌كردووه و ته‌نها هانی به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و كرانه‌وه‌ی دیموكراسی داوه، ته‌نانه‌ت كار به ئاستێك گه‌یشتووه گومانیان له‌وه هه‌یه ئه‌و په‌یامه‌ی ئۆجه‌لان وه‌ك خۆی گه‌یشتبێت و داوای په‌یامی ده‌نگی و ڤیدیۆیی ده‌كه‌ن، هه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی توركیایه ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی ئۆجەلانی وه‌ك موخاته‌ب وه‌رگرتووه و ئومێدی زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵچنیووه.
له‌م نێوه‌نده‌دا نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ بۆ باكووری كوردستان خاڵێكی تری وه‌رچه‌رخان ده‌بێت، ئیدی یان ئیراده‌ی ئاشتی سه‌رده‌كه‌ویت و هه‌نگاوێكی گرنگ به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت، یانیش لێكدانه‌وه جیاوازه‌كان بۆ په‌یامه‌كه‌ی ئۆجەلان ده‌گاته ئاستی ترازان و چه‌قبه‌ستنی پرۆسه‌كه، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر شێوازی وتار و خیتابهكهی ئۆجەلان كه پێویسته ڕاشكاوانه بێت و زیاتر له تهفسیرێك هه‌ڵنه‌گرێت، بۆئه‌وه‌ی هه‌مووان وه‌ك یه‌ك به‌پیریه‌وه بێن و مایه‌ی ئاشتی ڕاسته‌قینه بێت بۆ كورد و بۆ توركیش پێكه‌وه وه‌ك دوو نه‌ته‌وه‌ی شه‌ریك له‌و وڵاته‌دا.
به‌پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كان، ئه‌مساڵ جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراونتر له بناری قه‌ندیل ئه‌نجام ده‌درێت و له‌میانه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌شدا په‌یامێكی سیاسی گرنگ راده‌گه‌یه‌ندرێت.
حه‌سه‌ن جودی وته‌بێژی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری جه‌ژنی نه‌ورۆز له بناری قه‌ندیل راگه‌یاندووە" ئه‌مساڵ جیا له ساڵه‌كانی تر كۆمیته‌یه‌كی به‌رفراوانتر رێكخراوه بۆ ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز له بناری قه‌ندیل و به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆمان، ئه‌مساڵ زیاتر له‌ساڵانی رابردوو له‌و رۆژه‌دا كوردان رووده‌كه‌نه بناری قه‌ندیل و به به‌شداریكردنیان وه‌ڵامی دوژمن و نه‌یارانی كورد ده‌ده‌نه‌وه، راسته ئه‌مساڵ كورد شه‌هیدێكی زۆری داوه و دایكانمان جه‌رگ سوتاوكراون و منداڵانمان بێ باوك كراون، به‌ڵام خوێنی شه‌هیدانمان به‌فیڕۆ نه‌چووه و ده‌ستكه‌وتی زۆرمان به‌ده‌ست هێناوه و بڕیاری شه‌هیدانیشمان ئه‌وه‌نه‌بووه كه چۆك بۆ دووژمن دابنێین و یاده نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌مان به‌بێده‌نگی به‌ڕێبكه‌ین كه ئه‌مه‌ده‌بێته مایه‌ی دڵخۆشی دووژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان".
وته‌بێژی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری جه‌ژنی نه‌ورۆز له بناری قه‌ندیل ئاشكراشیكرد كه "له‌و رۆژه‌دا په‌یامێكی سیاسی گرنگ راده‌گه‌یه‌ندرێت".
ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا، له وته‌یه‌كیدا كه له به‌رده‌م سه‌رۆكی زانكۆكانی توركیا له ئه‌نقه‌ره پێشكه‌شی كرد، وتی "ره‌زامه‌ندیی په‌كه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له چه‌ك، قۆناغێكی گرنگی چه‌سپاندنی دیموكراسی و ده‌سه‌ڵاتی یاسا و سه‌قامگیرییه له وڵات، ئه‌وه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، به قسه و لێدوان نایه‌ته دی، بۆیه هیوای ئه‌وه ده‌خوازم رووداوه‌كان له چوارچێوه‌ی لێدواندا نه‌مێننه‌وه و جێبه‌جێ بكرێن، به تایبه‌ت كه حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت و ته‌واوی دامه‌زراوه‌كان، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریانه جێبه‌جێیان كردووه و به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتییه‌وه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌نگاو ده‌نێت".
بڕیاره له‌چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا (له‌یلا زانا)ی په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی كورد له‌په‌رله‌مانی توركیا چاوی به‌ئۆجه‌لان بكه‌وێت، له‌و باره‌یه‌وه (بوڵانت ئارینچ) جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا گوتویه‌تی:" له‌یلا زانا ڕۆڵێكی كاریگه‌ر له‌پڕۆسه‌ی ئاشتیدا ده‌گێڕێت".