رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - كوردستانی

  دوای ئەوەی له‌ 18ی ئازاری 2011 شۆڕشی سوریا سەریهەڵدا، هەر لەم كاتەوە خەباتی كوردانی رۆژئاواش ده‌سیپێكرد، لەم دواییەشدا بەرخودانی كۆبانی مێژوویەكی گەورەی بۆ كوردانی چوار پارچەی كوردستان تۆمار كرد و جیهانی دەرەوەشی بە سەركەوتنەكانی سەرسام كرد، لەكاتێكدا له‌ ماوه‌ی 47 مانگی رابردوو نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س له‌و وڵاته‌ كوژراون و برینداربوون و زیاتر له‌ نیوه‌ی گه‌لی سوریاش ئاواره‌ بوون.

لەمبارەیەوە چالاكی سیاسی رۆژئاوای كوردستان هۆزان عەفرینی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات بۆ ئەوە دەكات "كە رەوشی سوریا تێكچوو هەر لایەنێكی عەرەبی دەستیان بە دامەزراندنی گرووپی چەكداری كرد و خۆشبەختانە بە هاوكاری تەڤگەری جڤاكی دیموكراتیك (تەڤدەم) كچ و لاوی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان دەستیان بە دامەزراندنی هێزی چەكداری بۆ پاراستنی ناوچە كوردییەكان كرد و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەو هێز گەورەبوو و ئەمڕۆ لە 50 هەزار كەس تێپەری كردووە".
زیاتر وتی "لە دەستپێكی شۆڕشدا شاری كۆبانێ یەكەمین شاری كوردی ڕۆژئاوای كوردستان بووە، لە رۆژی 19/7/2012 رزگار كراوە و هێزەكانی رژێمی دیكتاتۆریش ناچاری پاشەكشە كردووە،ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەی ڕژیم بێدەنگی خۆی لە بەرامبەر بەو هێرشە دڕندانەی داعش بۆ سەر كۆبانی رابگەینێت".
بەرپرسێك لە پێنتانگۆنی ئه‌مریكا رایگەیاند كە یەكێك لە هۆكارەكانی هاوكاریكردنی هێزەكانی نێودەوڵەتی بۆ كۆبانی ئەوەیە كە بەرخۆدانی شەرڤانانی كۆبانی هەموومانی ناچار به‌ هاوكاری و بەرگری لە كۆبانێ كردووە و ڕۆژی 1/11/2014 وەك ڕۆژی جیهانی كۆبانێ دەستنیشانكراوە و لە 39 وڵاتی جیهان خۆپێشاندان بۆ پشتیوانیكردن لە بەرخۆدانی كۆبانی كراوە، كە دەسكەوت و كاریگەری زۆری هەبوو لەوانە كردنەوەی ڕێگەی توركیا و هاتووچونی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ و سەردانی دەیان وەفدی پەرلەمان و وڵاتانی ئەوروپا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، لەم دواییەش بۆ یەكەمین جار لە قەسری ئالیزای سەرۆك كۆماری فەڕەنسا پێشوازی لە لایەنەكی سیاسی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان كرد.
هەروەها بەرخۆدانی كۆبانی بووەتە هۆكاری دامەزراندنی مەرجەعیەتی سیاسی لە ڕۆژئاوای كوردستان و ڕێكەوتنەكەی دهۆك كە لە نێوان تەڤدەم و ئەنەكەسێ‌ ئەنجامدراوە.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی به‌رده‌ستی روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌و ژماره‌ كوژراوه‌، 100 هه‌زار و 97 كه‌س هاوڵاتیی مه‌ده‌نین كه‌ 10 هه‌زار و 664یان منداڵ و شه‌ش هه‌زار و 783یان سه‌روو ته‌مه‌نی 18 ساڵ و 35 خوڤار و 827ی دیكه‌ش سه‌ربه‌ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و گروپه‌ ئیسلامییه‌كانن.
ژماره‌ی كوژراوانی نێو چه‌كداره‌ جیابووه‌كان له‌ رژێمی سوریا گه‌یشتووه‌ته‌ دوو هه‌زار و 498 كه‌س و زیانه‌گیانییه‌كانی ئه‌و رژێمه‌ش نزیكه‌ی 45 هه‌زار و 385 سه‌ربازه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌ له‌ كوژرانی 29 هه‌زار و 943 چه‌كداری به‌رگریی نیشتمانی و كه‌تیبه‌كانی به‌عس،640 چه‌كداری حیزبوڵای لوبنان كوژراون و ژماره‌ی لایه‌نگرانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دیش كه‌ به‌ ره‌گه‌زی بیانی و عه‌ره‌بی و ئاسیاوی و ئێرانین، گه‌یشتووه‌ته‌ دوو هه‌زار و 502 كه‌س.
سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كانی به‌ره‌ی نوسره‌ و رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) و چه‌ند گروپێكی دیكه‌ به‌ناوی (جنود الشام) و (جند) و كه‌تیبه‌ی خه‌زرا و چه‌كداره‌ بیانییه‌كانی ئه‌وروپا و ئاسیا و ئه‌مریكا و ئوسترالیا، زیانه‌ گیانییه‌كانیان گه‌یشتووه‌ته‌ 24 هه‌زار و 989 كه‌س و تائێستا ناسنامه‌ی سێ هه‌زار و 130 كوژراو نازانرێت، هەروەها چاره‌نووسی زیاتر له‌ 20 هه‌زار كه‌س له‌ گرتووخانه‌ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی رژێمی سوریا دیار نییه‌.
- چاره‌نووسی نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار به‌دیلگیراوی سوپا و چه‌كدارانی لایه‌نگری به‌شار ئه‌سه‌د و زیاتر له‌ دوو هه‌زار رفێنراو كه‌ له‌ژێرده‌ستی هێزی ئۆپۆزسیۆن و گروپه‌ چه‌كداره‌كاندان نادیارە.
- چاره‌نووسی هه‌زار و 500 چه‌كداری كه‌تیبه‌ ئیسلامییه‌كان و داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ له‌لای سوپای به‌شار ئه‌سه‌د كه‌ شه‌ڕڤانانی كوردیشی تێدایه‌.
- چاره‌نووسی چوار هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نیی رفێنراو له‌ گرتووخانه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دیارنییە.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌