میدیا - كوردستانی
لە نەورۆزی ساڵی ٢٠١٣ پرۆسەی ئاشتی لەسەر دەستی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان دەستپێکرد، لەماوەی دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی تائێستا ٣٠ جار نوێنەرانی کورد سەردانی ئۆجەلانیان لە زینداندا کردووە، سەرۆكی زیندانیانی سیاسیش پێیوایە كە کەسایەتی ئۆجەلان سنوری سەرۆک حیزبی تێپەڕاندووە و بووە بە سونبولی تێکۆشان لەئاستی جیهان.
عەبدوڵا ئۆجەلان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە نایرۆبیی پایتەختی کینیا ڕفێنرا.
بە فڕۆکەیەکی تایبەت گواسترایەوە بۆ دورگەی ئیمراڵی و لەیەکەم دادگایکردندا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا. لە دادگای تێهەڵچوونەوەدا سزاکەی کرا بە زیندانی هەتا هەتایی.
فوئاد زیندانی سەرۆکی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان لەم بارەیەوە رایگەیاند: "حکومەتی تورکیا لەسەردەمی (ئەجەوید) شازدە ساڵ بەر لەئێستا واتێگەیشتبوو بە دەستگیرکردنی ئۆجەلان، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لەباکووری کوردستان پاکتاو دەبێ، بەڵام ئەنجامەکان پێچەوانەبوون، تەنانەت دەوڵەتی تورک لەو کاتەوە تائێستا دووچاری شکستێکی سیاسی مەزن لەئاستی ناو تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان هاتووە، دوای شازدە ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ڕفاندنی (ئۆجەلان) و ڕادەستکردنەوەی بە ئەنقەرە، پێویستە حکومەتی تورکی لەخۆی بپرسێ چی قازانج کردووە ؟ ".
ئۆجەلان دوای ڕفاندن و ڕادەستکردنەوەی بە تورکیا، بووە یەکێک لەکاریگەرترین کەسایەتی سیاسی لەگۆڕەپانەکە و توخمی سەرەکی و بنچینەیی پرۆسەی سەقامگیری لە باکووری کوردستان و تورکیا، ئەگەرچی پرۆسەی ئاشتی سستی زۆری بەخۆیەوە دیوە، بەڵام تا ئێستاش هەر بەردەوامە، هۆکاری سستبوونی پڕۆسەکە خودی حکومەتی تورکیایە کە بەناوی پاکێجی (ئاسایشی وڵات) کە خودی ئەو پاکێتە بریتییە لە سەرکوتکردن و کوشتنی خەڵکی بێتاوان بەناوی ئاسایشی وڵات، بۆیە خەریکە پرۆسەکە بەیەکجاری بنبەست دەبێ، حکومەتی تورکیا بەردەوامە لەدروستکردنی ئاستەنگیەکانی بەردەم پڕۆسەی ئاشتی ئەوەش دۆڕانێکی تری سیاسی ئاکەپەیە، وەك چۆن تووشی دۆڕاندنێکی سیاسی مەزن هات لە کێشەی دەستوەردان لە وڵاتی میسر و پاڵپشتیکردنی ئیخوان موسلمین، هەروەها خۆی دووچاری گەورەترین دۆڕاندن و شکستی سیاسی و ئەخلاقی کرد کە بەمشێوەیە بۆتە بەشێک لە تیرۆر و بەهەموو شێوەیەک یارمەتی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەدات، تەنانەت لە پەراوێزی کۆبوونەکانی ئاسایشی ناتۆ ئەنجیلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە تورکیا بۆتە وێستگەی سەرەکی تیرۆریستان لەجیهان !
ئۆجەلان چەندین ساڵ بەرلەوەی بڕفێندرێ و ڕادەستی تورکیا بکرێتەوە هەر پێداگری لەسەر ئاشتی دەکردەوە و داوای چارەسەرێکی دیموکراتیانەی کێشەی کوردی دەکرد، بەڵام لایەنی تورکی بە شەڕ و بەکارهێنانی هێزی سەربازی وەڵامی دەدایەوە، تەنانەت ئەوکاتەی کە ئۆجەلان لە وڵاتی کینیا ڕفێندرا، بەرپرسانی سەربازی و سیاسی ئەوکاتەی تورکیا ڕایاندەگەیاند " کە ئەوەی لەڕێگای سەربازی نەیانتوانی بەدەستی بهێنن، ئێستا لەڕێگای گرتنی ئۆجەلان بەدەستی دێنن " بەپێچەوانەوە دوای گرتنی ئۆجەلان بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد و جەماوەی کوردی باکووری کوردستان، لەهەموو کاتێک زیاتر بەهێزترن و باوەڕیان بەخۆیان زیاترە و کەسایەتی ئۆجەلان سنوری سەرۆک حیزبی لەمێژە تێپەڕاندووە و بووە بە سونبولی تێکۆشان لەئاستی جیهاندا .
دوای هێرشەکانی داعش بۆ سەر گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و باشووری کوردستان و شەڕەکانی کۆبانی و شەنگال، سەرکەوتنی گەلی کورد لەو شەڕانە و شکست هێنانی داعش لەسەر دەستی کورد، حکومەتی تورکیاش بەهەمان ئاستی داعش دووچاری شکست هاتووە، لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ هەموو جیهان و کورد پێکەوە لەدژی تیرۆر لەبەرەیەکدان، تورکیا و داعش لەبەرەکەی تردان، بۆیە ئۆمێدی سەرکەوتن و شانسی گەلی کورد لەباکوری کوردستان ئەمڕۆ لە دوێنێ زیاترە، ئەگەری ئازادبوونی ئۆجەلان ئێستا لەساڵانی پێشووتر بەهەمانشێوە زیاترە، ئەنجامەکانی پرۆسەکە پەیوەستە بە ئازادکردنی (ئۆجەلان)، بەبێ ئازادکردنی ئۆجەلان پرۆسەکە ناگاتە ئەنجام، بۆیە ئومێدی ئازادبوونی ئۆجەلان زۆرە، بەئازادبوونی ئۆجەلان پرۆسەی ئاشتی ئامانجی باشتری دەبێت، بۆیە حکومەتی تورکیا پێویستە وەک هەنگاوی یەکەم ئۆجەلان ئازاد بکات و دان بەمافەکانی گەلی کورد دابنێ، بەتایبەتی حکومەتی تورکیا و هەموو ئەو وڵاتانەی کەبەشداری ئەو گەلەکۆمەیان کرد لەدژی ئۆجەلان، ئێستا لەهەموو کاتێک زیاتر هەست بەسەرکەوتنی گەلی کورد دەکەن، بۆیە چارەسەرکردنی کێشەی کورد لەباکووری کوردستان و تورکیا و ئازادبوونی (ئۆجەلان) دێتە دی
خهتیب دیجله، ئهندامی كۆنگرهی جڤاكی دیموكراتی (كهجهكه) ڕایگهیاند: "چاوهڕوان دهكهین له نهورۆزی ئهمساڵدا بڕیارێكی مێژوویی لهبارهی پرسی كورد له باكووری كوردستان بدرێت، بهر لهو وادهیه سهردانی قهندیل و ئۆجهلان دهكهن، بۆ ئهوهی پرۆسهی ئاشتی بگاته ئهنجامێكی ئهرێنی".
پارتی گهلی كۆماری (جهههپه) له زاری (هالۆك كۆتش)ی وتهبێژی پارتهكهوه ڕایگهیاند: حكومهتی توركیا بهنیازه هاوشان به دهستپێكردنی گفتوگۆی ڕاستهوخۆ لهگهڵ ئۆجهلاندا، بڕیاری ئازادكردن یاخود لێبوردنی گشتی بۆ ئۆجهلان دهربكات، سهرهنجامیش به ئازادكردنی ئۆجهلان كۆتایی به پڕۆسهی ئاشتی دێت.