میدیا - كوردستانی
ماوەی چەند مانگێكە بەرخودان لەكۆبانێ بەردەوامی هەیە، لە بەرامبەریشدا ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن له كانتۆنی كۆبانێ رایدەگەیه‌نێت ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌م بانگه‌وازی هاوڵاتیان و شه‌ڕڤانانه‌وه نه‌یه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی رێگه‌یه‌كی گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی، ئه‌وا ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی له ئارادایه، چالاكێكی كۆمەڵی مەدەنیش پێیوایە كە خۆڕاگری کۆبانی هۆکارێک بوو یەکێتی گەلی کوردی هێنایە جێ.
لەلای خۆیەوە عەبدول قەرەگولی چالاكی كۆمەڵی مەدەنی لەسەر ئەو پرسە بۆ میدیا وتی: "بەداخەوە ئەوەی ناویان لێناوە مافی مرۆڤ لەناو چوارچێوەیەکدا لەڕابردوودا تەنها ڕووکەش بووە، نرخی مرۆڤ کراوەتە قوربانی پترۆڵ و دراو، گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا یەکێکە لەو گەلانەی کراوەتە سووتەمەنی بەرژەوەندییە تایبەتیەکانی گەلانی سەردەستی براوەی شەڕی جیهانی یەکەم،بە ئاشکرا کۆمەڵکوژی کراوە لەسەر خاکی خۆی لەلایەن داگیرکەرانیەوە بەڵام کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لێی بێدەنگ بووە بۆ یەکەم جار کاتێک کورد دوای داگیرکاری خاکەکەی لەلایەن گەلانی سەردەستی عەرەب و فارس و تورک، لەدژی هێزێکی دڕندەی وەک داعش ڕادەوەستێت، سەرنجی گەلان بۆخۆی ڕادەکێشێت ئیتر هیچ بیانوویەک نامێنێت بۆ پشتیوانی لێ کردنی، ئەگەر بەرخودانی کۆبانی بە نموونە وەربگرین ئەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناچارکرد بێتە دەنگ خۆڕاگری شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە بوو،دوای ئەوە گەل لە هەرچوار پارچەی کوردستان لە هەمان کاتدا خۆپیشاندان و گوشارەکانی ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات هۆشداریدا، پێی گوتن گەر ئەمڕۆ بێدەنگی نەشکێنن سبەینێ شەڕ بەردەرگاکانی خۆتان دەگرێت، ئەوکات تێدەگەن چ هەڵەیەکی گەورەتان ئەنجامداوە، ئەوەبوو بەشی زۆری دەوڵەتانی زلهێز لەڕێگای هێرشی ئاسمانیەوە پلانی خنکاند و کەوتنی کۆبانی لەبەین دەبەن، هێرشی فڕۆکەکانیان دژ بە چەتەکانی داعش دەست پێدەکات تورکیا ناچار دەکرێت هێزی پشتیوانی پێشمەرگە لە باشووری کوردستان بەنێوخاکیدا گەمارۆی سەربازی کۆبانی بشکێنێت، هاریکاری مرۆیی ئاوارەکان کەم تازۆر بکرێت، هەروەها دەمەوێت ئەوە بڵێم خۆڕاگری کۆبانی هۆکارێک بوو یەکێتی گەلی کوردی هێنایە جێ لەم بارودۆخەدا، هیوادارم هەنگاوی مەزنتر بەدوای خۆیدا بێنێت بەرەو بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی، دەرفەتێکی باش هاتووەتە پێش بۆ بەدی هێنانی مافی دەوڵەتداری خۆبەخۆیمان گەر بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی پێش نەخەین دوای بەڵێن و پلانەکانی دوژمنان نەکەوین و بەرژەوەندی گەل و نیشتمان ئامانجی سەرەکییمان بێت".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن له كانتۆنی كۆبانێ جه‌ختیكرده‌وه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌م بانگه‌وازی هاوڵاتیان و شه‌ڕڤانانه‌وه نه‌یه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی رێگه‌یه‌كی گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی، ئه‌وا ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی له ئارادایه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه چۆن پێداویستییه مرۆییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك شیری منداڵ و ده‌رمان و خۆراك و سووته‌مه‌نی بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه و شه‌ڕڤانان دابین بكرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌دا، وێرانكاری و ئاسه‌واری جه‌نگ به روخساری شاره‌كه و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و منداڵ و ژنی ئه‌و شاره‌وه دیاره.
یەپەگە له راگه‌یه‌ندراوێکیدا هاتووه 263 شەڕڤان له بهرخودانییهکانی کوبانێ دا شەهید بوون له ئێستاشدا شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه کۆڵان به کۆڵان وماڵ به‌ماڵ به‌رده‌وامن له پاکردنه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش له چوارده‌ورەی کوبانێدا.
کاتێک داعش له نۆی حوزه‌یراندا ده‌ستایان گرت به‌سه‌ر موسڵدا، چه‌ندین که‌لوپه‌لی سه‌ربازی و چه‌کی قورس کەوتە ژێردەستیان، ئه‌وچه‌که قورسانه‌یان گواسته‌وه بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و له شه‌شی ته‌مووزدا هێرشیان پێکرده سه‌ر کوبانێ.
هەروەها یەپەگە ئاماری کوژراوانی شه‌ڕی سێ مانگی داعش ئاشکرا ده‌کات و رایدەگەیه‌نێت، دوو هه‌زارو 951 چه‌کداری داعش به‌ده‌ستی شه‌ڕڤانان کوژراون، که چوار ئه‌میری چه‌ته‌کانیشی تێدا بووه.