رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - ژوار كاحوسێن

  راگەیاندن لەسایەی ئازادی رادەڕبرین و دیموكراسیەت رۆژ لەدوای رۆژ ئەكتیڤ دەبێت، سەرەڕای ئەمە ئاستەنگ و گرفتیشی دێتە پێش، لەم نێوەندەدا گەنج رۆلی كاریگەری هەیە لەناو راگەیاندن و دیدوبۆچوونی تایبەت بەخۆیان و خەونەكانیان لەم كایە هەیە.

" راگەیاندن وەك ئەركێكی پیرۆز هەژمار دەكرێ و كار دەكات تا ببێتە دەسەڵاتی چوارەم و ئەركی زۆری لەسەر شانە و پێویستە جێبەجێیان بكات، بەداخەوە هەندێ دەزگای راگەیاندن، پابەندی یاسا نابن، بۆ نموونە دوای ئەوەی رەخنە لە زۆرێك لە زنجیرە دۆبلاژكراوەكان گیرا، كەچی هەر پەخش دەكرێن". ئەوە قسەكانی سەرتیب عوسمانی راگەیاندكارە. ئەو وەكو راگەیاندكارێك باسی لەوەشكرد: ئەگەر سەیری ڕۆژنامەكانیش بكەین، زۆر لەپەیامنێرەكان بەناوی خەڵكیەوە قسە دەكەن و تەنها بیروڕای خۆیان دەردەبرن، بەمەش خیانەت لەكارەكانیان دەكەن و لەهەمانكاتدا، مافی رادەربڕینی كەسێكی دیكە پێشێلدەكەن، بەداخەوە كە ئەم دیاردەیە لەنێو بەشێك لەدەزگاكانی راگەیاندن بەدی دەكرێ. هەروەها وتیشی " زۆر پەیامنێری دەزگای راگەیاندن هەیە، هەق بەكارەكەیان نادەن و لەبری ئەوەی لێدوانی دەقاودەقی قسەكارەكە بگوازنەوە، وتەكانی كەسە دواوەكە لادەبەن و لەبری ئەو بیروبۆچوونەكانی خۆیان دەخەنەوە ناوی، بەمەش پیرۆزی كارەكەیان لەدەست دەدەن ".
لەگەڵ ئەوەش ئاریان سادق، قوتابی زانكۆ جەخت لەقسەكانی سەرتیب عوسمان دەكاتەوە و لەم بارەیەوە وتی " بەداخەوە ناتوانم بڕوا بەراگەیاندنەكان بكەم، سادەترین شت، لەئامادەكردنی سیمینارە زانستییەكان، ناكرێ راگەیاندن وەكو سەرچاوە بەكار بهێنی، چونكە تەنها بڕوای ئەو رۆژنامەنووسەیە كە راپۆرتەكەی ئامادەكردووە ". زیاتر وتی " خۆزگە رۆژنامەنووسەكان خۆیان دەپاراست لە تووندڕەوی و گەورەكردنی كێشەكان، لەبەر ئەوەی راگەیاندنەكان بەشێوەیەكی گشتی بەردەوام هێرش دەكەنە سەریەكتری و خەڵكە مەدەنیەكەش دەبێتە قوربانی ئەو گرژیەی دەزگا راگەیاندنەكان، بەتایبەتی دەزگا حزبیەكان دەیهێننە كایەوە ".
هاوكات رێبین جەمال توێژەری كۆمەڵایەتی تیشكی خستە سەرئەوەی كە: " ئەگەر سەیر بكەین دوای فراوان بوونی ئازادی رادەڕبرین، بەتایبەتی دوای راپەرینی بەهاری 1991 بەشێوەیەكی بەرچاو دەزگا راگەیاندنەكان پەرەی سەندووە، بەڵام لەگەڵ پەرەسەندن و فراوانبوونی دەزگاكان بەگشتی و راگەیاندنە بینراوەكان بەتایبەتی بووە هۆكاری لاوازبوونی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان و هاوكات زۆر كارەساتی تری بەدواوە هات، هەروەك لەشەڕی براكوژی بینرا چۆن بەكاردەهێنرا، بەتایبەتی راگەیاندنە حزبیەكان ". هاوكات وتیشی " ئەگەرچی گرنگترین رۆڵەكانی راگەیاندن لەپێناو هۆشیاركردنەوە و بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیری كۆمەڵگەیە، بەڵام هەست ناكەم ئەم ئەركە پیرۆزەی بەجێ گەیاندبێ ". لەگەڵ ئەوەش لەكۆتای لێدوانەكەی ئاماژەی بەوەشكرد كەوا " ئەگەر سەیری دەزگا راگەیاندنە كوردییەكان بكەین، زیاد لەپێویست گرینگی بەبواری سیاسی دەدەن، بەمەش دەكرێ بگوترێ، رۆشنبیری تاك لەرووی رۆشنبیری سیاسییەوە لەچاو كایەكانی دیكە زیاتر بەرەو پێش دەچێت و پێویستە راگەیاندن گرنگی بەهەموو بوارەكان بدات".
هەروەها مەحمود موحسین رای پێچەوانەوەی هەیە و ده‌ڵێت: " راگەیاندنەكان وەكو ئەو ئەركەی لەسەر شانیتیان توانیویانە جێبەجێی بكەن بەبێ كەموكوڕی، راگەیاندنەكان هەوڵی بڵاوكردنەوە و هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیانیان داوە، بەڵام جێبەجێكردن و هەڵبژاردنی رێگاكان پەیوەستە بەهاوڵاتییەوە ". هەروەها وتیشی " ناكرێ ئەوە فەرامۆش بكرێ، بارێكی زۆر كەوتۆتە سەر راگەیاندنەكانەوە، بۆیە پێویستە هەموومان هاوكاری دەزگا راگەیاندنەكان بین و لەیادی نەكەین دەزگاكان تەنها ئەو ئەركانە جێبەجێدەكەن لەئەستۆیانە ".
دینە زكری جەختی لەوەكردەوە و وتی " ئامادەكردنی ریپۆرتاژێك لە كۆمەڵگەی ئێمە زۆر لەوە گرانترە لەوەی بیری لێدەكەینەوە، لەبەرئەوەی جیاوازیەكی زۆر لەنێوان رەگەزەكان دەكرێتن، بۆ نموونە دەركەوتنی ئافرەتێك لەدەزگای راگەیاندن و بڵاوكردنەوەی وێنەكەی لەلێدوانەكەی بەگرانی دەوەستێتەوە لەسەر ئافرەتەكە لەلایەن بنەماڵەكەیەوە رێگری لێدەكرێت ". هاوكات وتیشی " بەشێوەیەكی زۆر نەشیاو بەرەنگاری ئەو ئافرەتە دەبنەوە كاتێك لە شاشەی تەلەفزیۆن دەردەكەوێ و هەربەرنامەیەكی سیاسی، كۆمەڵایەتی و هونەری ...تاد. پێشكەش دەكات، ناو و ناتۆرەی لێ دەنێن و توانج و پلاری تێدەگرن، یاخود تۆمەتی جۆراوجۆری دەدەنە پاڵی دوای ماوەیەك ون بوون، بێگومان ئەمەش دوور لەهەر رەفتارێكی مرۆڤانە و ئەخڵاقیە ".
زیرەك قەهار قوتابی بەشی راگەیان، باس لەوەدەكات، ئەگەر چی راگەیاندنی كوردی بەبەراورد لەگەڵ راگەیاندنە جیهانییەكان تەمەنێكی كورتی هەیە، بەهۆی ئەو بارودۆخە سیاسی و كۆمەڵایەتییەی كۆمەڵگای كوردی هەڵیكردووە، هەر ئەم باروودۆخانە رەنگدانەوە بووە، تەنانەت لە ئەمڕۆكەی راگەیاندنی كوردی و جیاوازیكردن لە پێدانی زانیاری لە نێوان دەزگا راگەیاندنەكان لەمافی دەسكەوتنی زانیاری، بەڵام وەكو خۆی یاسای رۆژنامەگەری پەیڕەوناكرێ و جێبەجێناكرێ و پێشێلكاری تێدا ئەنجامدەدرێ ".

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌