رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

رێبوار عوسمان - كه‌ركوك

   بودجەی پترۆدۆلاری كه‌ركووك به‌ 5 دۆلار ده‌ستنیشان ده‌كرێ، ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی بودجەی كه‌ركووك بۆ زیاتر لە یەك تریلیۆن و 250 ملیار دینار، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كه‌ركووكیش گۆمان دەكات لە توانای سەرفكردنی ئەو بودجەیە بن لەو ماوە كه‌مه‌ی كە لە ئه‌مساڵ ماوە.

بەڕێوەبەری پڕۆژەكانی شارەوانی كه‌ركووك (سەردار عەلی)، سەبارەت بە توانای فەرمانگەكان بۆ سەرفكردنی پلانی پڕۆژەكان له‌ ئه‌مساڵدا، بە میدیای راگەیاند "هیچ ساڵێك ناتوانرێت 100%ی پڕۆژەكان لە هەمان ساڵدا جێبەجێ بكرێن، بەڵام ئەوە گرنگە زوو پەسەندی بكەن، ئیتر ئێمە پڕۆژەكان ره‌وانه‌ دەكەین و ئەو كاتە بكەوێتە ساڵی داهاتووشەوە بودجەكەی لەسەر ئەمساڵ حیساب دەكرێت"، گوتیشی: "ئەو پڕۆژانەی ئێستا لە كه‌ركووك جێبەجێیان دەكەین، لە ساڵی 2013 ئیحالەمان كردوون و هی ساڵی رابردووە". جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ "ساڵانە مشتومڕ لە سەر پلانی پڕۆژەكان لە نێوان فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و ئەنجومەنی پارێزگای كه‌ركووك دروست دەبێت، هەندێك پڕۆژە رەتدەكرێتەوە، هەندێكی دیكەش بڕی پارەكەی كەمدەكرێتەوە. گرنگ ئەوەیە ئەنجومەن پلانی پڕۆژەكان پەسەند بكات و جێبەجێكردنی دەكەوێتە سەر ئیدارە و فەرمانگەكان".
ئەحمەد عەسكەری ئەندامی لێژنەی پڕۆژەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای كه‌ركووك، دواكەوتنی پلانی پڕۆژەكانی پارێزگاكە دەگەڕێنێتەوە بۆ دواكەوتن لە پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2014ی عێراق و ئەوه‌ش كاریگەریی هەیە بۆ سەر پارێزگاكان كە وایكردووە نەزانرێت بەشە بودجەی دیاریكراوی پارێزگاكان چەندە.
گوتیشی: "ساڵانە ئیدارە و ئەنجومەنی پارێزگای كه‌ركووك پێش پەسەندكردنی بودجەی گشتی عێراق، بەبێ هیچ دواكەوتنێك پلانی پڕۆژەكانی پارێزگاكەیان ئامادە كردووە. لە ئێستاشدا ئێمە دوو پلانی پڕۆژەكانمان ئامادەیە، یەكێكیان بڕی بودجەی پترۆدۆلاری بە 1 دۆلار خەمڵاندووە، و ئەوەی دیكە بە 5 دۆلار خەمڵاندوویەتی".
بەپێی زانیارییەكانی میدیا، لەئیستادا لەپلانی پڕۆژەكانی ساڵی 2014ی كه‌ركووكدا، پارەی كڕینی كارەباكەی كوردستان دیاریكراوە، ئەوەی دیكە كە لە بودجەكەدا دەمێنێتەوە دەكرێتە سێ بەشەوە، بەشێكیان كە بودجەی پەرەپێدانی هەرێمەكانە بەپێی ژمارەی دانیشتووانی قەزا و ناحییە جیاجیاكانی پارێزگاكە دابەش دەكرێت و لەلایەن ئەنجومەنی قەزا و ناحییەكانەوە پلانی پڕۆژەكانی بۆ سەرفكردنی ئەو بڕە پارەیە ئامادە دەكرێت و لەلایەن ئیدارەی كه‌ركووكیشەوە دەرخستە بۆ ئەو پلانە دەكرێت كە ئامادەیان كردووە. هەروەها جۆرێكی دیكەی پڕۆژەكانی كه‌ركووك كه‌ بە "پرۆژە گشتییەكان" ناسراوە، ئەمەیان بریتییە لەو پڕۆژانەی دەكەوێتە نێوان زیاتر لە قەزایەك و بەگشتی خەڵكی پارێزگاكە سوودی لێوەردەگرن، بەشێكی دیكەی پلانی پڕۆژەكانی كه‌ركووكیش تایبەتە بە پڕۆژە ستراتیژییەكان كە پێویستیان بەوە هەیە بە چەند ساڵێك جێبەجێ بكرێن.
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كه‌ركووك (رێبوار تاڵەبانی)، بە میدیای راگەیاند داڕشتن و ئامادەكردنی پلانی پرۆژەكانی ساڵی 2014 ئامادەكاریی زۆری دەوێت و زیاتر لە شەش مانگە سەرقاڵی ئەو پلانی پڕۆژەیەن. باسی لەوه‌ش كرد كه‌ بودجەی كه‌ركووك لەسەرەتادا 490 ملیار دینار بووە، ئەو بڕی بودجەیە بووە هۆی هەندێك كێشە كە بەهۆی دیاریكردنی بڕی 124 ملیار دینار بۆ كڕینی كارەبا و دیاریكردنی بودجە بۆ پڕۆژە بەردەوامەكانی ساڵانی پێشوو، وایكرد شتێكی وەها نەمێنێتەوە بۆ پڕۆژەی نوێ.
رێبوار تاڵەبانی ئاماژەی بە زیادكردنی بڕی بودجەی كه‌ركووك لە 490 ملیارەوە بۆ 1 تریلیۆن و 270 ملیار دینار دا و گوتی: "زیادكردنی بڕی بودجەی كه‌ركووك هەندێك لە كێشەكان چارەسەر دەكات، بەڵام كێشەیەكی دیكە دێتە پێش، ئایا ئەتوانرێت بە تەنها لە 7 مانگدا ئەو بڕە پارەیە سەرف بكرێت؟"، وەڵامی ئەو پرسیارەشی بۆ كۆمپانیا جێبەجێكار و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان بەجێهێشت.
لەئێستادا ئەگەر سەرجەم ئەو بڕە بودجەیەی بۆ كه‌ركووك تەرخان دەكرێت، دوای پەسەندكردنی بودجەی گشتی ئەگەر نەتوانرێت تاوەكو كۆتایی ساڵی دارایی (31/12/2014)، تەواوی ئەو بودجەیە بخرێتە كارەوە، وەزارەتی دارایی و پلاندانانی عێراق تەنها بڕێك پارە بۆ ئەو پرۆژانە سەرف دەكات كە چوونەتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌