رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - كوردستانی

  چوارەمین كۆنفرانسی یەكێتی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان YJRK لەچیاكانی كوردستان بەڕێوەچوو، لەئەنجامدا سیستەمی كۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان (KJAR) دامەزرا. ئه‌ندامێكی كوردیناسیۆنی كۆمەڵگه‌كه‌ش جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رێكخراوه‌كه‌یان دەتوانێت ببێتە هیوای هەموو ئافره‌تانی كوردستان و ئێران و داواش ده‌كات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان بەشداری لە ناو ئەو سیستەمە بكەن.

چوارەمین كۆنفراسی یەكێتی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان YJRK لە ژێر دروشمی" بە قووڵبوونەوە لە سەر ئایدیولۆژی رزگاری ژن، خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی ساز بكەین"، رۆژی 15/5/2014 لەچیاكانی كوردستان بەڕێوەچوو، دوای كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ راگەیەندراوێكدا كه ئاراسته‌ی "رای گشتی و ژنان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران" كراوه‌، تێیدا هاتووه‌: "بە بەرزڕاگرتنی ئاستی تێكۆشانی ئازادیخوازانە و بەرخۆدان لە سەر هێڵی فیدایی (شەهید شیرین عەلەم هوولی، ساریا، بەرفین و ئەویندار)، كۆمەڵگەیەكی دیموكراتیك رێكبخەین و كۆتایی بە عەقڵییەتی پیاوسالار و هەر چەشنە توندوتیژی دژ بە ژنان بهێنین".
له‌ لای خۆیه‌وه‌ ئەڤین زیلان ئەندامی كوردیناسیۆنی كۆمەڵگه‌ی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان KJAR رایگەیاند: "ئەو قۆناغەی كە ئێستا ئێمە پێیدا تێپەڕ دەبین زۆر هەستیارە، ئەو ئاڵوگۆڕانەی كە لە دۆخی هەنووكەدا لە ئارادایە لەسەر ئێمە ئەوە فەڕز دەكات كە چۆن بتوانین لەگەڵ ئەم گۆڕانكاریانە خۆمان ڕێكبخەین و ئەركی پێشەنگایەتی خۆمان بەجێ بێنین. ڕەوشی كۆمەڵگه‌ی ئێستا پێویستی بە پێشانگایەتی دیموكراتییە و وەكوو لە مێژوودا سەلمێندراوە و بۆمان ئیسبات بووە، لە كۆمەڵگای ئێران جگە لە سیستەمی كۆنفیدرالیزم هیچ سیستەمێك ناتوانێت وەڵامدەرەوە بێت، لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان تا ئێستا تێكۆشان هەبووە بەڵام ئاڵتەرناتیڤ نەبووە، بۆیە بە پێویستیمان زانی لە بەرامبەر بە سیاسەتی ڕژێم بەرامبەر بە ژنان تەنیا ئاڵتەرناتیڤێك كە وەڵامدەرەوەی سیستەمی ئێران بێت، ئەویش سیستەمی كۆنفیدرالیزمی دیموكراتییە كە هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵگە بە هەموو ڕەنگەكانیەوە دەتوانن ڕۆڵی خۆیانی تێدا ببینن، سیستەمێكی بەم شێوەیە لە ئێران تازە نییە ئەو سیستەمە لەكاتی مادەكان بەڕێوەچووە. بەڵام، بە هۆی سیاسەتی ڕژێمی ئێران بە گوشاردانان بۆسەر ژنان و سیاسەتی قڕكردن هەوڵیداوە كە ژنان لە ڕۆڵی سەرەكی خۆیان دوور بخەنەوە، ئێستاش دامەزراندنی كۆمەڵگه‌ی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان KJAR لە ناو كۆمەڵگه‌ی ئێران دەتوانێت ببێتە هیوای هەموو ژنانی ئەم وڵاتە، هیوامان هەیە و چاوەڕوانیمان لە گشت ژنان ئەوەیە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و لە ئێران بەگشتی بە هەموو ڕەنگەكانیانەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان بەشداری لە ناو ئەم سیستەمە بكەن."
له‌ درێژه‌ی راگه‌یه‌نداوه‌كه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كۆنفرانسه‌كه‌ لە قۆناخێكی زۆر هەستیاردا پێكهاتووه‌، كە جیهان بەگشتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی بەرەو ئاڵوگۆڕی جددی هەنگاوی ناوە. هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌: "ئەم ئاڵوگۆڕانەی كە پێكهاتووە، ئەنجامی تێكۆشانی ئازادیخوازی گەلان لە هەرێمەكەدایە. بەتایبەت لە قۆناخی بەهاری گەلاندا، ژنان لە (توونس)ـەوە بگرە هەتا رۆژئاوای كوردستان، هێزی پێشەنگ و دیاركەری شۆڕش بوون و تەنانەت لەم پێناوەشدا زۆرترین قۆربانییان داوه‌. چ لە گۆڕەپانی راپەڕین و چ لە گۆڕەپانی شەڕدا بە فیداكاری و خۆڕاگری دژ بە رژێمە دەسەڵاتدارەكان تێكۆشانی ئازادیخوازیان گەیاندە لووتكە.
ئێران یەك لەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە كە بە داسەپاندنی سیاسەتی دژە مرۆڤ و بە تایبەت دژە ژن، كۆمەڵگه‌ی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان تووشی قەیرانی سیاسی، كۆمەڵایەتی، ئابووری و كەلتووری كردووە. هەموو ئەم قەیرانانەش لە پێشێلكردنی مافی گەلان و بەتایبەت ژن سەرچاوە دەگرێت. ئێران لە قۆناخی سەرۆك كۆماری (حەسەن رۆحانی)دا بە كاریگەری لە ئاڵوگۆڕی هەرێم و جیهان، هەروەها ناڕەزایەتی گەلان لە بەرامبەر سیستەمدا بە شێوازێكی زۆر فۆرمالیتەش بێت، بوو بە هۆكاری ئەوە كە باس لە ئاڵوگۆڕی كۆمەڵایەتی و بەتایبەت رەوشی ژنان بكات. ئەمە لە كاتێكدایە كە بەردەوامی سیاسەتی نكۆڵی و قڕكردن، رێژەی ئەو كەسانەی كە لە ساڵی دواییدا لەسێدارە دراون، بە تایبەت رێژەی كۆشتنی ژنانی كورد سەرنجڕاكێشەو ئەمەش سیاسەتی هەنووكەی ئێران لە كوردستاندا راشكاوانە نیشان دەدات. بەتایبەت ئەو گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕكەی كە حكومەتی حەسەن رۆحانی باسی دەكات، لە مژاری رەگەزی ژندا لە بری پێشكەوتن، دواكەوتنێكی مەزنی لەگەڵ خۆی هێنا. دژ بە ئاشكرابوونی ئەم سیاسەتە، تێكۆشان و ناڕەزایەتی ژنانی رووناكبیر، چالاك، رۆژنامەوان ئاستی هۆشیاری ئەوان لە بەرامبەر دۆخەكە دیار دەكات و كۆڵنەدانی ژنانی تێكۆشەر و ئازادیخواز لە بەرامبەر رژێمی سێدارە و دژەژنی كۆماری ئیسلامی ئێراندا، بە خۆڕاگری و قەبووڵكردنی هەر چەشنە ئەشكەنجەیەك كۆكی رزگاری دەپارێزن و بە هیچ شێوەیەك سەری تەسلیمیەت دانانەوێنن".

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌