رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - بڵند محەممەد

  ژماره‌یه‌ك له‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بووه‌و له‌ ناوچه‌كه‌یان نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرتان نه‌كراوه‌ته‌وه‌، شوێنێك شك نابه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌نای بۆ ببه‌ن، ناچار سه‌ر له‌ گروپی تیرۆریستی داعش ‌ده‌رده‌هێنن.

پاش ئەوەی بەكارهێنانی ئافرەتان لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی (داعش)ـەوە بۆ ئەنجامدانی كرده‌وەی تیرۆریستی لە سنووری سەعدیە ئاشكرا كرا، لە ئێستادا چالاكوانانی مەدەنی و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندتیژی دژ بە ئافرتان مەترسییەكى گەورە‌ بۆسەر ئافرەتان و دەزانن و داواكارن حكومەتی عێراقی لەناوچە دابڕاوه‌كان به‌گشتی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندتیژی دژ بە ئافرەتان بكەنەوە.
زەینەب ئەركەوازی چالاكی مەدەنی بواری ئافرەتان لەخانەقین، بە میدیای راگەیاند "ئەگەرچی ئەمساڵ نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندتیژی دژ بە ئافره‌تان لە خانەقین كرایەوە، ئه‌وه‌ش كاریگەری دەبێ بۆ كەمكردنەوەی توندتیژی نواندان دژ بە ئافرەتان، بەڵام ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگ بێ، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر پێویسته‌ نووسینگەی به‌ره‌نگاری توندوتیدژی دژى ئافره‌تان له‌ گشت ناوچه‌دابڕاوه‌كان بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئافرتان لە چنگی تیرۆریستان رزگار بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌ سەعدیە كه‌ تیرۆریستان بۆ ئەنجامدانی كردووەی تیرۆریستی بەكاریان دەهێنن". گوتیشی: "بەهۆی نزمی ئاستی هوشیاری ئافرتانی سنووری سەعدیە بەداخەوە لەلایەن داعشەوە بەكاردەهێنرێن بۆ خۆتەقاندنەوە و به‌ڵێنی چوونه‌ به‌هه‌شتیان پێ ده‌ده‌ن"
له‌لای خۆیەوە مافپه‌روه‌ر (موقەدەم لەمیعە محەممەد) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرتان لە گەرمیان، سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان پرس بۆ میدیا گوتی: "ئەو هەنگاوانەی كە گروپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی و شام (داعش) گرتوویەتەبەر بۆ ئەوەی ژنان و ‌ئافرەتان بەكار بێنن بۆ ئەنجامدانی كردووەی تیرۆریستی، زۆر مه‌ترسیداره‌ و پێویسته‌ به‌ زووترین كات رێگری لێ بكرێ، چونكه‌ داعش ئه‌و ئافره‌تانه‌ پاش ئەوەی لە شێوەی گروپ رێكیان دەخەن، له‌ ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان پێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بەتایبەت لە سنووری پارێزگای دیالە، ئه‌وه‌ش‌ دژ بە بنەماكانی مافی مرۆڤە و پێویسته‌ بنبڕ بكرێ". گوتیشی: "پێویستە حكومەتی ناوەندی لە پارێزگاكانی كەركووك و دیالە بەڕێوەبەرایەتی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندتیژی دژ بە ئافرتان پێكبهێنێ، بۆ ئەوەی ژنان لەلایەن رێكخراوە تیرۆریستیەكانەوە بەكارنەهێنرێن و هوشیار بكرێنەوە".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ستار رەحیم ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سەعدیە، بە میدیای راگەیاند "هاوشێوەی قاعیدە كە لە ساڵانی 2006 بۆ 2009 ئافرتانی بەكاردەهێنا بۆ ئەنجامدانی كرده‌وەی تیرۆریستی، لە ئێستادا رێكخراوی (داعش ) شانەی نوستوو لە ژنان دروستدەكات بۆ هاوكاریكردنی چەكدارانی داعش لە تەقینەوەو كرده‌وەی تیرۆریستی". گوتیشی: "ئه‌وه‌ پیلانێكی مه‌ترسیداره‌ و پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌ په‌له‌ چاره‌سه‌ری بكه‌ن" .

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌