رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا – تايبه‌ت

  هێزەكانی رژێمی سوریا به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێن كه‌ جارێكی دی چەكی كیمیاییان لە دژی هاوڵاتیان لە ناوچەی كفرزیتای سەر بە شاری حەما بە كارهێناوه‌، رژێمی سوریاش بەرەی نەسره‌ی سەر بە ئەلقاعیدە بە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی تۆمەتبار دەكات. چاودێرێكی سیاسیش جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ داتاكان ده‌یسه‌لمێنن رژێمی سوریا ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌كار هێناوه‌.

موئمین زەڵمی شارەزا لەكاروباری سوریا، له‌ ئاخافتنێكیدا بۆ میدیا، هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ شۆڕشی سوریا یەكێكە لەو شۆڕشانەی كە زۆر ئاڵۆزە و بگرە لایەنە بەشدارەكانی شۆڕشەكە و پاڵپشتەكانی شۆڕشەكە و تەنانەت نەیارانی شۆڕشەكەش بەروونی نابیندرێ‌، ئەو هاوكێشە ئاڵۆزەش وایكردووە شیكاری زۆر سەخت بێت، گوتیشی: "دووبارە بەكارهێنانەوەی چەكی كیمیایی لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە لەسوریا بۆتە جێگەی مشتومڕی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن كە هەریەكەیان ئەوەی تریان تۆمەتبار دەكات، به‌ڵام دەتوانین بە پشت بەستن بە داتاكانی روانگەكانی مافی مرۆڤی سوریا لە رابردوودا و راپۆرتە جیهانییەكان بسه‌لمێنن، كە ئەو چەكە بە بەڵگەوە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە لەشۆڕشی سوریا بەكارهێنراوە".
زەڵمی جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "رۆژانە بەسەدان هاوڵاتی له‌ سوریا رووبەڕووی كوشتن و قەتڵوعامكردن دەبنەوە، ئەوەش هیچی لە كیمیابارانكردن كەمتر نییە"، گو‌تیشی: "بەداخەوە تاوەكو ئەو شۆڕشە‌ بەردەوام بێت، ئاڵۆزییەكان زیاتر دەبن و هیچ ئومێدێك بۆ راگرتنی رژانی خوێنی هاوڵاتیان نییه، ئۆپۆزسیۆنیش ئەوەندە لاوازە تائێستا نەیتوانیوە رژێمەكەی بەشار ئەسەد بڕووخێنێت، ئیتر چۆن دەتوانێ‌ چەكی كیمیایی بەكاربهێنێت، ئەگەر ئۆپۆزسیۆن چەكی هێندە بەهێز بووایە و چەكی لەوجۆرەی هەبووایە، ئەوا دەمێك بوو شۆڕش كۆتایی پێ‌ هاتبوو، نموونەی شۆڕشی لیبیا كە نموونەیەكی زۆر زیندووە لەبەر ئەوەی ئۆپۆزسیۆن لەو وڵاتەدا بەهێز بوو، لەماوەیەكی كەمدا هاوڵاتیانی لیبیا لەشۆڕشەكەدا سەركەوتن و شۆڕش بە كۆتا هات، لەكاتێكدا حكومەتەكەی عەممار قەزافی زۆر لە حكومەتەكەی بەشار ئەسەد بەهێزتر بوو، لەلایەكی دیكەوە وڵاتانی هاوپەیمانی سوریا بۆ مانەوەی بەشار ئەسەد هەموو هێز و توانایەكیان خستۆتە گەڕ، تەنانەت لە دوالێدوانەكانی گەورە بەرپرسانی ئێران ئاماژە بەوە كرا كە ئەگەر ئێران نەبووایە دەمێك بوو شۆڕشی سوریا كۆتایی پێ‌ هاتبوو".
‌ دوابەدوای‌ كوشتارگەی‌ ناوچەی‌ غۆتەی‌ شەرقی، لە ریفی دیمەشق لە سوریا و كوشتنی زیاتر لە 1300 كەس، بەهۆی‌ بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی، وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، چەندین بەڵگەیان بەدەستەوەیە كە دەیسەلمێنێت هێرشی كیمیایی بۆ سەر ریفی دیمەشق ئەنجامدراوە و لەبەرامبەردا بڕیاری وەشاندنی گورزی سەربازی بۆ سەر سوریا درا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سەرچاوەكانی ئۆپۆزسیۆن رایانگەیاند، سوپای سوریا لە ناوچەی كفرزیتا چەكی كیمیایی لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی بەكارهێناوە و بەم هۆیەشەوە دوو منداڵ گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە (100) كەسیش تووشی تەنگەنەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون .رژێمی سوریاش بەرەی نەسرای سەر بە ئەلقاعیدە بە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی تۆمەتبار دەكات و بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە ناوچەكەش پشتڕاست دەكاتەوە. ئەمەش لە كاتێكدایە كە تیمەكانی لە ناوبردنی چەكە كیمیاییەكانی سوریا ماوەیەكە پرۆسەی گواستنەوەی چەكەكانیان دەستپیكردبوو .
له‌لای خۆیه‌وه‌ سەرۆك وەزیرانی‌ بەریتانیا (دەیڤید كامیرۆن)، لەسەر پەیجی‌ خۆی‌ لەتویتەر رایگەیاند: ئەمڕۆ (چوارشەممە)ئەنجومەنی‌ ئاسایشی‌ نەتەوەیی لەبەریتانیا، بەكۆی‌ دەنگ بڕیاریداوە رێوشوێنی‌ پێویست و بەپەلە لەبارەی‌ بەكارهێنانی‌ چەكی‌ كیمیایی لەسوریادا بگیرێتەبەر. سەرۆك وەزیرانی‌ بەریتانیا زیاتر روونیكردەوە كە ئەنجومەنەكە بەكۆی‌ دەنگ ئیدانەی‌ بەكارهێنانی‌ چەكی‌ كیمیایی كردووە لەلایەن رژێمەكەی‌ بەشار ئەسەد و بەپێویستیش زانراوە كە جیهان لەبەردەم ئەو كۆمەڵكوژییەی‌ كە لە سوریا روویداوە، بێدەنگ نەبێت. بەڵام هەموو ئەو قسانە بێكردار دەرچوون و بۆ جاری دووەم ئەو چەكە به‌كارهێنرایەوە.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌