رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 

      میدیا – تارا محەممەد

 یەكێك لە سەرەكیترین بەڵێنەكانی‌ حەسەن رۆحانی‌ لەسەردانی‌ بۆ شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەستنیشانكردنی‌ كەسانی‌ خۆجێی‌ بوو، سەرۆك كۆماری‌ ئێران بەر لە هاتنەسەر دەسەڵاتی‌ رایگەیاندبوو كوردستان دەبێ پارێزگارێكی‌ كوردی‌ هەبێت، كەچی بە پێچەوانەی‌ بەڵێنەكانی‌ لە كاتی‌ بانگەشەكانی‌ هەڵبژاردن بەرپرسیارێتی‌ هیچ یەك لەچوار پارێزگای‌ رۆژهەڵاتی كوردستانی بە كوردان نەسپارد.

 

عەلی بەهرامی ئەندامی سەركردایەتی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، لە ئاخافتنێكیدا بۆ میدیا هێما بۆ ئەوە دەكات كە لە 33 ساڵی رابردوو دانانی پارێزگار لە ئێراندا لە سەر ئەساسی ئەوە نەبووە كە خەڵكی پارێزگاكان بێت، گوتیشی "لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی رژێمی ئاخووندی پارێزگار هەمیشە بەو پێوەرە دانراوە كە كێ خزمەتگوزارتر بووە بۆ پاراستنی بنەماكانی رژێم"

 بەهرامی ئەوەشی خستەڕوو كە "هێندێ كەس كە لە سەرەتاوە كاریان بۆ سەرخستنی رۆحانی دەكرد، وەك پاساوێك بۆ كار و چالاكییەكانیان هەندێ دەنگۆیان ساز كرد، كە گوایە رۆحانی لە كابینەكەیدا كوردیش بەشداری پێدەكات و پارێزگاریش لە خەڵكی كوردستان دەبێ، بەڵام ئەوەی هاتەدی ئەوە بوو كە وەزیری ناوخۆی رژێم گوتی: هەرچی هەوڵماندا كەسێكی شیاومان لە كوردستاندا بەدی نەكرد، بۆ ئەو پۆستە بۆیە لە لاوە خەڵكمان بۆ داناوە. لە كابینەكانی پێشووتر ئەو رژێمەش ئەگەر كه‌سانێكیان لە كوردستانەوە بۆ پۆستی پارێزگار دیاری كردبێ، لە ئەساسدا ئەو كەسانە گەورەترین خراپە و خیانەتیان كرد دەرهەق بە خەڵكی كوردستان كردووەو هەموو هەوڵەكانیان لە پێناو قازانجەكانی رژێمدا چڕ كردبۆوە". عەلی بەهرامی سەبارەت بە نامەی دەست لە كاركێشانەوەی نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی كۆماری ئیسلامی ئێران گوتی "ئەوەی بە چاوی كراوە لەو هەنگاوە بڕوانێ، ئەو راستییەی بۆ دەردەكەوێ كە ئەو كەسانەی ئەو هەنگاوەیان ناوە، لە پێناو قازانجی خەڵكدا نەبووە، بەڵكوو لە لایێك زۆری نەماوە بۆ شانۆی هەڵبژاردنەكانی رژێم و ئەوان دەیانەوێ بەو كارەیان بە جۆرێك سەرنجی خەڵك راكێشن، كە گوایە ئێمە لە سەر بودجەی كوردستان ئەو ناڕەزایەتییەمان دەربڕیوە، لە حاڵێكدا لە سێ مانگێ رابردوودا بینیمان ئەو كەسانە لە ئاست ئيعدام و گرتن و راوەدوونانی لاوان و ژنان و چالاكانی سیاسی و مەدەنی كوردستان هیچ هەڵوێستێكیان نەبووە، رۆژانە هەواڵی كوژرانی كاسبكاران و كۆڵبەرانی كورد لەلایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی رژێمەوە بڵاو دەبێتەوە، ئەوان بۆ یەكجاریش ئەو جینایەتانەی هێزەكانی رژێمیان مەحكووم نەكردووە و بێدەنگیش بوون. باشە ئەگەر بودجەی كوردستان ئەوه‌ندە كاریگەرە لە سەر كار و ژیانی خەڵك، خێرە جەماوەری كوردستان بەو رێژە زۆرە لە ژێر هێڵی هەژاریدان و لە خراپترین هەلومەرجدا بە سەر دەبەن؟ هەر بۆیە ناكرێ دڵخۆش بین بەو هەنگاوەی بەناو نوێنەرانی رژێم لە كوردستان".

فتەی رابردوو رێوڕەسمی‌ ناساندنی‌ پارێزگاری‌ سنە بەڕێوەچوو، وەزیرێكی‌ ئێرانیش كە لە رێوڕەسمەكە بەشداربوو، گوتی: كوردێكی‌ شایستەمان دەست نەكەوتووە كە پۆستی‌ پارێزگاری‌ پێبدەن.

رەحمان فەزڵی‌ وەزیری‌ ئێران بۆ كاروباری‌ دەوڵەت لە حكومەتەكەی رۆحانی‌ كە لە رێوڕەسمی‌ ناساندنی‌ پارێزگاری‌ تازەی‌ سنە بەشداری‌ كرد، سەبارەت بە دەستنیشانكردنی‌ پارێزگاری‌ ناخۆجێی‌ گوتی‌ "زۆر حەزمان دەكرد كەسێكی‌ خۆجێی‌ وەكو پارێزگار دەستنیشان بكرێت بەڵام كەسێكمان بەو تایبەتمەندییانەی‌ ویستوومانە نەدۆزیوەتەوە".

وتەكانی‌ فەزڵی‌ رووبەڕووی‌ ناڕەزایەتی‌ ژمارەیەك لە ئامادەبووان بووەوە و زۆر كەس بە ناوبراویان گوت: كوردستان كەسی‌ بە توانای‌ زۆرە، بەڵام تۆو حكومەتەكەت نەتانویست ئەوان هەڵبژێرن.

 

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌