رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

ئه‌رشیفی رۆژنامه‌ی میدیا

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  پاش رەخنەکانی حکومەت لە سەرۆک کۆماری تورکیا، سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان-یش رەخنەی توندی ئاڕاستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد، ئەویش دوای ئەوەی ئەردۆغان دژایەتی خۆی بۆ دەرکەوتنی وەفدی ئیمرالی و نوێنەری حکومەت پێکەوە، بۆ راگەیاندنی رێککەوتنێک سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و ھەروەھا پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ چاودێری پرۆسەکە دەربڕی.

دەمیرتاش رایگەیاند لەم چەند رۆژەی رابردوودا کەسانێک دەرکەوتن کە پشتیواینیان لە ھاتنەدی ئاشتی دەکرد و کەسانێکی دیکەش بەپێچەوانەوە دەیانەوێت تورکیا بەرەو ململانێ بەرن، نەورزۆیش دەریخست کە کێ ئاشتی دەوێت کێش دەیەوێت دەسەڵاتی رەھای تورکیای بەدەستەوە بێت، وەک ئاماژەیەک بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان کە بەردەوام لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە بە تاکڕەوی تۆمەتبار دەکرێت.
جەختیشیکردەوە لەوەی ملیۆنان کەس لە تورکیادا خوازیارن ئاشتی لە وڵاتەکەیان بێتە ئاراوە، بەڵام ئەردۆغان تەنھایەو ھەر بە تەنھاییش دەمێنێتەوە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش راشیگەیاند ئەو کەسانە کاروباری تورکیا بەڕێوەدەبەن نایانەوێت ئاشتی بێتکایەوە، بەڵام ئێمە ھەوڵ بۆ ھاتنەدی ئاشتی دەدەین و راناکێشرێینە ناو شەڕەوەو ئاماژەشیدابەوەی پاش ململانێیەکی ناوخۆیی درێژخایەن، ئێستا تورکیا پێیناوەتە قۆناغێکی گرنگ بۆ ھاتندەی دی ئاشتی و وتی تورکیا لەبەردەم وەرچەرخانێکی مێژووییدایە.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌